ژنان لەسەر داوای سەفەربەری خۆیان پەروەردە دەکەن
ژنانی شاری حەسەکە بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی ستارو لەسەر بانگەوازی سەفەربەری خۆپاراستنی خۆبەڕێوەبەری و بە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ، بەشداری پەروەردە دەکەن و فێری بەکارهێنانی چەک دەبن.
حەسەکە
خۆبەڕێوەبەری لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە بەرامبەر هێرشی چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر کانتۆنی شەهبا-عەفرین و هێرشەکانی سەر ناوچەکە و داوای سەفەربەری گشتی کرد، ژنانی حەسەکە بە پیشەنگایەتی کۆنگرەی ستار و هێزی پاراستنی کۆمەڵایەتی- ژنان لەسەر بانگەوازی سەفەربەری پەروەردەیان کردەوە، خولی پەروەردەکە لە لایەن ڕۆژین عەلی، ئەندامی کۆمیتەی پاراستنی ئەنجومەنی شاری حەساکە دەستیپێکردو ماوەی سێ ڕۆژ دەخایەنێت، ئەو وانانەی کە دەدرێن بریتین لە گرنگی شەڕی شۆڕشی گەل و فێربوونی چۆنیەتی بەکارهێنانی چەک.
ڕۆژین عەلی، ئەندامی کۆمیتەی پاراستن لە ئەنجومەنی شاری حەسەکە، جەختی لەوە کردەوە کە ئەو پڕۆسەیەی کە ناوچەکە پێیدا تێدەپەڕێت، پرۆسەیەکی شەڕی بوون و نەبوونە و وتی: ئەم پرۆسەیە پێویستی بە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕانە هەیە، بەم شێوەیەش یەکێتی گەل دەبێتە وەڵامی هەموو قڕکردنەکان، بۆ ئەوەی بتوانین دەستکەوتەکانی شۆڕشەکەمان بپارێزین، داوا لە هەموو ژنان دەکەین، بەم شێوەیە خۆیان ڕێکبخەن و هۆشیاربن.
"بەرخۆدان سەرکەوتن مسۆگەر دەکات"
دوعا ئەحمەد باسی لەوەکرد، ژنان لە ڕێگەی شەڕی شۆڕشگێڕانەی گەلەوە هەنگاوی سەرکەوتووانە دەگرنەبەر و وتی: ئەو کەسەی شۆڕشی ئێمەی گەیاندە ئەم ئاستە و دەستکەوتە پیرۆزەکانی بەدەستهێنا ژنانن، ژنان خەباتی زۆر و باجی قورسیان بەخشیوە، بۆیە ئەمڕۆ ئەرکی ژنانە کە ئاگاداری خۆیان و کۆمەڵگەکەیان بن، مەبەست لەم پەروەردەیە پاراستنی خۆمانە، ئەگەر هێرشیش ڕووبدات، ئێمە ناترسین، هێڵی ئێمە هێڵی بەرخۆدان و سەرکەوتنەو ئەم هێڵە مسۆگەر دەکەین.
لە هەموو ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا خولی پەروەردەی چەک کراوەتەوە و ژنانیش بەکۆمەڵ بەشداری خولەکە دەکەن.