"ژنان لە دژی هەموو جۆرە توندوتیژییەک خاوەن هێزی پاراستنی خۆیانن"

ئەمیرە محەمەد، یەکێک لە فەرماندەکانی یەپەژە، بەبۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم قسەی کردو وتی: ژنان بە بەشداریکردن لە یەپەژە سنووری ترسیان شکاند، پێویستە ژنان بزانن کە خاوەن هێزی خۆپاراستنن لە دژی هەموو جۆرە توندوتیژییەک.

سەمەر محەمەد

 

ڕەققە- دوای ململانێی سووریا بە شۆڕشی ١٩ی تەمووزی ٢٠١٢، ئەو ژنانەی پێشەنگایەتی شۆڕشەکەیان کرد، لە ژێر ناوی یەکینەکانی پاراستنی ژنان "یەپەژە" خۆیان ڕێکخست، بوونە هێزی پێشەنگ بۆ پاراستنی ژنان لە هەموو بەشەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە بەرامبەر هەموو جۆرە توندوتیژییەک بەرامبەر بە ژنان.

 

لەگەڵ نزیکبوونەوەی ڕۆژی خەبات دژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان کە دەکەوێتە ٢٥ی تشرینی دووەم، ئەمیرە محەمەد، یەکێک لە فەرماندەکانی یەپەژەی ئەنجومەنی کانتۆنی فورات قسەی کرد.

 

"پێویستە هەموو ژنان دژی توندوتیژی بوەستن"

ئەمیرە محەمەد سەرنجی بۆ خەباتی ژنان لە دژی توندوتیژی ڕاکێشا و وتی: لە کۆمەڵگەدا ژمارەیەکی زۆر لە ژنان هەن کە تووشی توندوتیژی و هەراسانکردن دەبن، لەگەڵ ئەوەشدا توانیان بە بەرخۆدان و ئیرادەیان بەرەنگاری ئەو کێشانە ببنەوە، هەروەها ژینا ئەمینیمان لەبیرە، کە تووشی توندوتیژی و هەراسانکردن بووەوە، داب و نەریتی کۆنیان قبوڵ نەکرد و کە بە ئازادی بیروڕای خۆیان دەدا و ناوەکەی بە فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی"ەوە گرێدرابوو، ژنانی زۆر لە هەموو مەزهەب و پێکهاتەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا توندوتیژی دژیان دەکرێت بەهۆی عەقڵیەتی پیاوسالارییەوە، وەک هاوژین و برا و هتد، هەندێک کەس هەن بەردەوام خیانەت لە ژنان دەکەن، ێویستە هەموو ژنان دژی توندوتیژی تێبکۆشن و دژی دڕندەیی و خیانەت بوەستن.

 

"ژنان بە بەشداریکردن لە یەپەژە سنووری ترسیان شکاند"

ئەمیرە محەمەد وتیشی: وەک ژنێکی عەرەب دەتوانم دژی توندوتیژی بوەستم و بچمە ڕیزەکانی یەپەژە، پشتگوێخستن و توندوتیژی بەرامبەر ژنێک قبوڵ ناکەم، هەموو ژنان خاوەن مێژوویەکی قووڵن، لە ئێستادا هەزاران ژن لە ڕێکخراوە مەدەنییەکاندا کاردەکەن کە ژنان دەپارێزن، پێویستە ژنان بزانن کە هێزی پاراستنی سەربازی ژنان لە دژی هەموو جۆرە توندوتیژییەک هەیە، توانیمان بگەینە ئاستێکی بەرزی گەشەپێدان و فەلسەفە بۆ نوێنەرایەتیکردنی ئیرادەی ژنان و شکاندنی بێدەنگی و ترس، بەتایبەت وەک ژنێکی عەرەب و کچێکی خێڵەکی کە لە بەرامبەر هەموو سەختی و ئاستەنگەکاندا وەستایەوە.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا،  ئەمیرە محەمەد ئەم پەیامەی بە ژنان دا و وتی: توانیمان هەموو سەختییەکان تێپەڕێنین و وەک ئێستا دەبینین ژنان گەیشتوونەتە ئاستێکی زۆر بەرز، تەنانەت ئێستاش، ئەوان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا خۆیان سەلماندووە، امادەین بەرگری لە وڵات بکەین و هەموو ناوچە ڕزگارکراوەکان ئازاد بکەین.