ژنان گفتوگۆیان لەسەر بونیادنانی ئاشتی کۆمەڵایەتی کرد
خالیدە تورکۆغڵو، وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی لە پانێڵی "گفتوگۆ لەسەر بونیادنانی ئاشتی کۆمەڵایەتی بە پێشەنگایەتی ژنان دەکەین" وتی: دیموکراتیزەکردنی ئەم وڵاتە لە چارەسەرکردنی پرسی کوردەوە دەستپێدەکات.
ناوەندی هەواڵ
لە هۆڵی کۆنفرانسی تاهیر ئەلچی لە سەندیکای پارێزەرانی وان لە پارێزگای وان، بەڕێوەبەرانی هەڵمەتی “بۆ ژیان و ژیاندن خۆمان ڕێکدەخەین”، کۆبوونەوەیەکیان ڕێکخست بە ناونیشانی “گفتوگۆ لەسەر بنیاتنانی ئاشتی کۆمەڵایەتی بە پێشەنگایەتی ژنان”.
لە کۆبوونەوەکەدا خالیدە تورکئۆغڵو، وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی و ئاینور ساروچا، لە ئەکادیمیای ژنۆلۆژی، وەک وتەبێژ بەشدارییان کرد.
خالیدە تورکئۆغڵو تیشکی خستە سەر پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی، کە لەلایەن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە پێشخراوە و وتی: “پێویستە لە هەموو شوێنێکدا بەردەوام بین لە پێداگریی خۆمان لەسەر ئاشتی و چارەسەری دیموکراتییانەی کێشەی کورد.
ڕوونیشی کردەوە، کە پێویستە لەم پرۆسەیەدا سیاسەتێکی دیموکراتی ڕۆڵی چالاک ببینێت چونکە “دیموکراتیزەکردنی تورکیا بە چارەسەرکردنی کێشەی کورددا تێدەپەڕێت، پرۆسەکە لەسەر سێ چەمکی سەرەکی پێشدەکەوێت: کۆمەڵگەی دیموکراتی، ئاشتی و یەکگرتنی دیموکراتی.
هەروەها ئەینور ساروچا ئاماژەی بەوەدا کە ژنان سەرەڕای سەرەڕای ئاستەنگەکان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا خەبات دەکەن و پەیامبەری ئاشتیین. ئەوەشی خستەڕوو کە ژنان خۆیان بە پارادایمی ژنانەی عەبدوڵا ئۆجالان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا ڕێکدەخەنەوە.
باسی لەوە کرد کە لە ساڵەکانی نەوەدەکاندا ژنان ڕووبەڕووی کۆچبەری و هەژاری بوونەوە بەهۆی سیاسەتەکانی دەوڵەتەوە، بەڵام لە ساڵانی دووهەزارەوە هێزی ژنان بەرچاوتر بووە و سیستەمی هاوسەرۆکایەتی و پێشکەوتنی ژنان لەسەر بنەمای بیری ڕێبەر ئۆجالان پەرەی سەند. بەتایبەت ژنۆلۆژی، وەک زانستی ژنان کە بەڕێز ئۆجالان دایمەزراند، ڕێگەیەکی نوێ بۆ ژنان دەکاتەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تێگەیشتنێک کە ژن لە کۆمەڵگە دوور دەخاتەوە.