ڕۆژنامەنووسانی تورکیا بەهۆی لێدوانەکانیان لێکۆڵینەوەیان لەسەر کرا
لێکۆڵینەوە لەدژی جەیلان شاهینلی ڕۆژنامەنوسی "MA"وە دەستیپێکردووە بە بیانووی ئەوەی کە لێدوانی لەسەر ڕۆژنامەنووسان نازم داشتان و سیهان بیلگین داوە کە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە شەهید کران.

ناوەندی هەواڵ
تورکیا ساڵانێکە شاهیدی زیادبوونی بەرچاوی پێشێلکارییەکانی دژی ڕۆژنامەنووسان بووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە بە شێوەیەکی بەردەوام لە پێوەرەکانی ئازادی ڕۆژنامەگەری و ڕادەربڕیندا دابەزینێکی بەرچاوی هەیە، دەسەڵاتدارانی تورکیا لێکۆڵینەوەی دادوەری و دەستگیرکردن وەک ئامرازێک بۆ سەرکوتکردنی دەنگە سەربەخۆکان بەکاردەهێنن.
دەسەڵاتدارانی تورکیا بە پشتبەستن بەو لێدوانانەی لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە سنووری نێوان برسوس و کۆبانێ، سەبارەت بە شەهید ڕۆژنامەنووسان نازم دەشتان و جیهان بیلگین، کە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕوویدا لەکاتێکدا ڕووماڵی ڕووداوەکاناین دەکرد، لێکۆڵینەوەیان لە دژی جیهان شاهینلی، پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا کردەوە.
دوابەدوای لێدوانەکانی، ڕۆژنامەنووس جیهان شاهینلی لەلایەن لقی ئاسایشی ڕەحاوە بە تۆمەتی پێشێلکردنی یاسای خۆپیشاندان و کۆبوونەوە و ڕێپێوان لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکرێت.
لێکۆڵینەوە لە دژی محەمەد شیرین کوربوز، هاوسەرۆکی پێشووی لقی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان "دەبەپە" لە ئامەد، بەکر بینک، پێشەنگی لقی پارتی یەکسانی و دیموکراتی گەلان "دەم پارتی" لە شاری ڕەحا کراوەتەوەبە پشتبەستن بە هەمان لێدوان.