وێنەکانی ساتەوەختە مێژووییەکەی لەناوبردنی چەک
كەمێك پێش ئێشتا دیمەنی مەراسیمی مێژوویی لەناوبردنی چەکی "گرووپی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک" بڵاوکرایەوە.

سلێمانی
لە دوای بانگەوازی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، گروپێک لە ئەندامانی پەکەکە کە ١٥ ژن و ١٥ پیاو بوون، لە مەراسیمێکدا چەکەکانیان لەناوبرد.
ئەمڕۆ ١١ی تەمووز، "گرووپی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" لە ئەشکەوتی جاسەنەی سنووری شاری سلێمانی مەراسیمەکەیان ئەنجامدا.
لە مەراسیمەکەدا هاتووە: لەمەودوا خەباتمان بۆ ئازادی و دیموکراسی و سۆسیالیزم بە میتۆدی یاسایی و سیاسەتی دیموکراسی و لەسەر بنەمای دەرکردنی یاساکانی یەکگرتنی دیموکراسی بەردەوام دەبێت، بۆ گەیشتن بەو ئامانجە، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی ئێوە بە ئیرادەی خۆمان چەکەکانمان لەناو دەبەین.