ڕۆژنامەنووس جیهان بیلگین لەسەر گۆڕەکەی بەبیرهێنرایەوە

پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی هاوار (ANHA) جیهان بیلگین کە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە شەهیدکرا، بەبۆنەی ٨ ی ئادار ڕۆژی جیهانیی ژنانەوە، لەسەر گۆڕەکەی بەبیرهێنرایەوە.

بەبۆنەی ٨ ی ئادار ڕۆژی جیهانیی ژنان، کارمەندانی ئاژانسی هەواڵی هاوار (ANHA) سەردانی گۆڕی جیهان بیلگین و نازم داشتانیان کرد و گوڵیان لەسەر گۆڕی هەردوو ڕۆژنامەنووسە شەهیدەکە دانا.

پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی هاوار (ANHA) جیهان بیلگین و ڕۆژنامەنووس نازم داشتان لە ١٩ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ لە هێرشێکی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و چەتەکانیەوە شەهیدبوون.