ژنە مامۆستایەک توێژینەوەیەکی لە گۆڤارێکی زانستی ئاست بەرز بڵاوکردەوە

ژنە مامۆستایەكی بەشی یاسا لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی ڕاپەڕین، نوێترین توێژینەوەی هاوبەشی خۆی بەگۆڤارێكی زانستی ئاستبەرزی خاوەن ئیمپاكت فاكتەری "٨،٠٠١" بڵاوكردەوە.

ژنە مامۆستایەكی بەشی یاسا لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی ڕاپەڕین، نوێترین توێژینەوەی هاوبەشی خۆی بەگۆڤارێكی زانستی ئاستبەرزی خاوەن ئیمپاكت فاكتەری "٨،٠٠١" بڵاوكردەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

زانکۆی ڕاپەڕین لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە، توێژینەوەكە لەگۆڤاری "Renewable Energy" بەئیمپاکت فاکتەری "٨،٠٠١" بڵاوكراوەتەوە كە لەچارەكی یەكەمی گۆڤارە ئاست بەرزەكانی جیهانەو لەلایەن دەزگای چاپی ئێلسڤەرەوە بڵاودەکرێتەوەو لەكلاریڤەیت و سكۆپەس و چەندین دامەزراوەی زانستی دیكەی جیهانی دەستنیشان كراوە.
ئاماژە بەوەکراوە، ئەو توێژینەوەیە تیشکی خستۆتە سەر کێشەکانی پیس بوونی ژینگە لەسەردەمی جیهانگیریدا لە ووڵاتانی دەوڵەمەند بەسەرچاوە سروشتیەکان، ئایا گەشەسەندنی دارایی و سامانە سروشتیەکان و بابەتی بەکارهێنانی وزەی دووبارە بەکارهاتوو کێشەن؟ لەساڵانی ڕابردوو گەشەسەندنی دارایی بەرچاو و بەکارهێنانی وزەو پڕۆسەی پیشەسازی بوونە هۆی زیاتر بەکارهێنان و دەرهێنانی سامانە سروشتییەکان، بۆیە لە ئێستادا زۆرینەی وڵاتان لەگەڵ کەمکردنەوەی ئەو سەرچاوە سروشتیانەن کە زیان بەژینگەو زەوی دەگەیەنن و لەهەوڵدان بۆ گۆرینی ئەوسەرچاوانە بە سەرچاوەی سەوز بۆ کەمکردنەوە زیانە ژینگەیەکان.