ڕژێمی ئێران ژنێکی کوردی لە شاری مهاباد دەستبەسەر کرد

ڕێکخراوی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند کە ژنێکی کورد بە ناوی گەلاوێژ محەمەدی ئەرشاد لە لایەن ڕژێمی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و و ڕەوانەی زیندان کراوە.

 ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند کە ژنێکی کورد بە ناوی گەلاوێژ محەمەدی تەمەن ٤٦ سال، خەڵکی شاری مهاباد لەلایەن لقی سزای مهاباد بانگهێشت کراوە و دوای ڕاگیران بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزراوە.

 

 باس لەوە کرا کە گەلاوێژ محەمەدی لە لایەن لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی مهابادەوە بە تۆمەتی 'پڕوپاگەندە دژی دەوڵەت' بە چوار مانگ زیندان سزا دراوە.

 

 شایانی باسە لە ١٥ی ئابی ٢٠٢٤ لە کاتی گەڕانەوەی لە کارەکەی، گەلاوێژ لە گەڕەکی باغ شەیگان لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و  دوای چوار ڕۆژ بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.