ژمارەی زیانبەرکەوتووانی غەززە لە ١٢٠ هەزار کەس نزیک دەبێتەوە
وەزارەتی تەندروستی غەززە، نوێترین زیانبەرکەوتووانی بڵاو كردەوەو ئاماژە بەوەکراوە، لەماوەی ٩ مانگدا ٣٦ هەزار و ٥٥٠ هاوڵاتیی گیانیان لەدەستداوەو ٨٢ هەزار ٩٥٩ كەسیش برینداربوون.
ناوەندی هەواڵ
لە ٧ی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردووەوە شەڕو پێکدادان لەنێوان حەماس و ئیسرائیل بەردەوامی هەیە و لە ئەنجامدا بە هەزاران كەس گانیان لەدەستداوەو برینداربوون، هەزارانی دیکەش ئاوارەبوون.
وەزارەتی تەندروستی غەززە و وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل، لە بارەی ژمارەی گیان لەدەستدان و بریندارەكانی جەنگی نێوانیانەوە، لە دوو ڕاگەیاندراوی جیادا زانیارییان بڵاوكردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی غەززەدا هاتووە: بە هۆی شەڕ و پێكدادان و بۆردوومانەكانی سوپای ئیسرائیل، لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا 71 كەس لە غەززە گیانیان لەدەستداوەو ١٨٢ی دیكەش بریندار بوون، تا ئێستا ٣٦ هەزار و ٥٥٠ هاوڵاتیی لە غەززە گیانیان لەدەستداوە، هەروەها ژمارەی بریندارەكانیش گەیشتووەتە ٨٢ هەزار و ٩٥٩ كەس.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ٢٤٢ ڕۆژە هێرش و بۆردوومانەكانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بەردەوامە، هەروەها ١٠ هەزار نەخۆشی شێرپەنجە هەیە، كە بەبێ چارەسەر ماونەتەوە.
هاوکات وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیلیش بڵاوی كردووەتەوە، ژمارەی كوژراوانی وڵاتەكەیان بەهۆی هێرشەكانی حەماسەوە گەیشتووەتە هەزار و ٤٠٤ كەس، نزیكەی ٥ هەزاری دیكەش بریندار بوون.