تاڵیبان بە یاسای نوێ دەسەڵاتەکانی فراوانتر دەکات

لە ئەفغانستان دوای تاڵیبان ژیانی کۆمەڵایەتی ژنان بە تەواوی لەناوچوو، وردەکارییەکانی "یاسای ڕاستگۆیی" کە لە ئەفغانستان کەوتۆتە بواری جێبەجێکردنەوە ئاشکرا بوو و ڕوون بوو کە ژیانی ژنان زیاتر سنووردار دەبێت.

ناوەندی هەواڵ

 

دوای ئەوەی تاڵیبان دەستیان بەسەر ئیدارەی ئەفغانستاندا گرت، بە پێشێلکردنی مافەکان و سنووردارکردنی ژنان دەستیان بە جێبەجێکردنی یاساکانی خۆیان کرد، ئێستا تاڵیبان یاساکانی شەریعەی جێبەجێ کردووە کە لەلایەن "پۆلیسی ئەخلاق"ەوە لەژێر ناوی "یاسای ڕاستگۆیی"دا دانراون.

 

دەسەڵاتەکانی زیاد دەکات

وردەکارییەکانی یاساکە کە لە ٣١ی تەمووزەوە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، لەلایەن وەزارەتی دادەوە ڕاگەیەندر، یاساکە ژنان پابەند دەکات کە ڕووخساریان داپۆشن و لەگەڵ ئەمەشدا دەسەڵاتەکانی 'پۆلیسی ئەخلاقی' و پشتبەستن بە یاسای شەریعەت و کۆنترۆڵکردنی پێوەرەکان زیاد دەکات.

 

وێنە قەدەغەیە، میدیا لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە

بەپێی یاساکە پیاوان تەنها بۆیان هەیە تاوەکو ئەژنۆ پۆشاک بپۆشن و دەبێت دەموچاویان دیار بێت، یاساکە دروستکردن و سەیرکردنی ئەو ڤیدیۆیانە قەدەغە دەکات کە زیندەوەرەکان نیشان دەدەن.

 

هەروەها گۆڕانکاری لە یاساکەدا بۆ میدیاکان دەکرێت، میدیاکان ئەو بابەتانە بڵاو ناکەنەوە کە لەگەڵ "یاسا و ڕێسای ئایینی"دا نەگونجێت، ئەو بابەتانەی کە وەک سووکایەتیکردن بە موسڵمانان سەیر دەکرێن بڵاو ناکرێنەوە.

 

پۆلیسی ئەخلاقی چۆن کار دەکات؟

پۆلیسی ئەخلاقی سەرەتا ئەو کەسانە ئاگادار دەکاتەوە کە سەرپێچی سنووردارەکان دەکەن، بە غەرامەکردن و تا ٣ ڕۆژ دەستبەسەرکردن و هەندێک سزای دیکە سزا دەدرێن ئەگەر دووبارە بیکەنەوە دادگایی دەکرێن.

 

وەزارەتی ژنان لە ساڵی ٢٠٢١ لە وڵاتدا هەڵوەشایەوە، لە ڕاپۆرتی ساڵانەی ئەم وەزارەتەدا کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بڵاویکردەوە، باس لەوە کرابوو کە لە ماوەی ساڵێکدا زیاتر لە ١٣ هەزار کەس بەهۆی کارەکانیانەوە 'دژی ئەخلاق' دەستبەسەرکراون، موحیبوڵڵا موهلیس بەڕێوەبەری یاسا و پلاندانانە لە وەزارەت، لە کۆبوونەوەکەدا کە ڕاپۆرتەکەی تێدا بڵاوکرایەوە ڕایگەیاند، ٢٨١ هێزی ئەمنی کە دەموچاویان دەستنیشان کراوە لە ئەرکەکانیان دوورخراونەتەوە.

 

موحیبوڵڵا موهلیس هەروەها ڕایگەیاند کە لە ساڵی ٢٠٢٣دا ٢١ هەزار و ٣٢٨ ئامێری مۆسیقی لە وڵاتەکەدا لەناوچوون.