بەئامانج کردنی سیمبولەکانی ژنان لە ڕۆژئاوا... هەوڵێکە بۆ سڕینەوەی یادەوەری و تێکدانی دەستکەوتەکانی ئازادی

ئافرین نافدار

 

شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان بۆ ژنان تەنها دیاردەیەکی تێپەڕ نەبوو، بەڵکو خاڵی وەرچەرخانێک بوو بۆ دووبارە پێناسەکردنەوەی پێگە و ڕۆڵیان لە کۆمەڵگەدا، ژنان ڕێگای خۆیان لە پەراوێزخستنەوە بۆ مەیدانەکانی سیاسەت و بەڕێوبەری و بەرگری کۆمەڵگە دروستکرد، سەرپێچی لە سیستەمێکی سنووردارکردنی کۆمەڵایەتی و سیاسی کرد، کە لە مێژە ڕۆڵییان سنووردار کردبوو و ئامادەیی خۆیان قەتیس کردبوو، ئەم گۆڕانکارییە تەنها لە دروشمەوە لەدایک نەبووە، بەڵکو بە شێوەیەکی دانەبڕاو پەیوەست بووە بە بەرخۆدانی ئەو ژنانەی کە بەرگەی ئەزموونی سەختیان گرتووە و باجی قورسیان داوە لە بەرگریکردن لە کۆمەڵگەکەیان و مافی بەشداریکردنیان لە داڕشتنی داهاتووەکەیدا.

 

لە کۆڵی ئەم ئەزموونەوە نوێنەرایەتییە سیمبولیەکانی ژنان سەریان هەڵدا، هەریەکەیان بە واتای قووڵتر ڕژابوون، ئیتر کەزی تەنها وردەکارییەکی ڕواڵەت نییە و وێنەی شەهیدەکەش ئیتر تەنها وێنەیەک نییە کە بە دیوارێکەوە هەڵواسراوە، هەردووکیان بوونەتە بەڵگەی قۆناغێک کە تێیدا ژنان لەناو هۆشیاری بەکۆمەڵدا بوونی خۆیان پێناسە دەکەنەوە، چیرۆکی ڕووبەڕووبوونەوە و بەرخۆدان لەخۆدەگرن و ئەو ژنانە بیر دێننەوە کە بە تەنها بە بینەری مێژوو ڕازی نەبوون، بەڵکو چالاکانە بەشدارییان لە دروستکردنیدا کردووە، بۆیە بوونی ئەو سیمبولانە لە کایەی گشتیدا تەنها زیندووکردنەوەی ڕابردوو نییە، بەڵکو دووپاتکردنەوەیە کە دەستکەوتەکانی ژنان بوونەتە بەشێک لە یادەوەری کۆمەڵایەتی و سیاسی و سەربازیی ناوچەکە.

 

بەڵام لە ژێر ڕۆشنایی ڕووداوەکانی ئەم دواییەدا، ئەم سیمبولیانە بوونەتە ئامانجی بەردەم ئەو هێرشانەی کە پرسیارگەلێک دەوروژێنن کە لە سروشتی ئەو کردەوانە زیاتر درێژدەبنەوە کە پابەندن بە کاریگەریی و ناوەڕۆکەکانیانەوە، هەر لە هێرشکردنە سەر پەیکەری زەنوبیا لە ڕەققە لە کاتی هێرشەکانی هەتەشە بۆ سەر ناوچەکە لە سەرەتای ئەمساڵەوە، تا دەگاتە بەئامانجکردنی تابلۆی کەزی لە حەسەکە و وێنەی شەهیدانی ژن کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا شاهیدیمان بوو، ڕووداوەکانی بە ئامانجگرتنی سیمبولیەکانی پەیوەست بە ئەزموون و خەباتی ژنان بەردەوامن، شیکردنەوەی ئەم ڕووداوانە لە ژێر ڕۆشنایی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بوونی دروشم و سیمبولیەکانی داعشیان لە کاتی ئەم هێرشانەدا بەڵگە کردووە، هێندەی تر چارەنووسساز دەبێت،  ئەمەش پێویستی بە لێکۆڵینەوە لە لێکچوونەکانی وتاری توندڕەوی کە هەوڵی پێشێلکردنی مافەکانی ژنان دەدات و بیرکردنەوەی حکومەتی کاتی سووریا، کە هەوڵدەدات بۆ سەپاندنی عەقڵیەتی پیاوسالاری بە دوورخستنەوەی ژنان لە ژیانی گشتی و دەستبەسەرداگرتنی کۆنترۆڵی هەموو دەستکەوتەکانیان.

 

هێرشەکان بۆ سەر وێنەی شەهیدانی ژن کە لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیدا بڵاوبوونەتەوە، جارێکی دیکە دڕندەیی ئایدۆلۆژیایەک ئاشکرا دەکەن کە نەک هەر نکۆڵی مرۆڤایەتی ژنان و مافی ئازادییان دەکات، بەڵکو جەستەیان و تەنانەت سیمبولیەکانیشیان دەگۆڕێت بۆ مەیدانی پێشێلکاری، لە ژێر ئەم عەقڵیەتە دوژمنکارانەیە بەرامبەر بە ژن و مرۆڤایەتی، دەستدرێژی و کۆیلایەتی سێکسی تەنها ڕووداوی گۆشەگیر نییە، بەڵکو لە چوارچێوەی نەخشە بەڵگەدارەکانی چەوساندنەوە و ژێردەستەیی و زاڵبووندا بەکاردەهێنرێن، لە هەوڵێکدا بۆ دزینی ئیرادەی ژنان و هەڵوەشاندنەوەی ئەو سیستەمەی کە ئاسایش و هەستکردن بە سەربەخۆیی بۆیان دابین دەکات، بۆیە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم ئایدۆلۆژیایە زیاتر لە شەرمەزارکردنی ئەو تاوانانە زیاتری دەوێت، پێویستی بە تێگەیشتن لەو سیستەمە هەیە کە ئەم هێرشانە شەرعیەت و پاساو دەدات، کاتێک لە ناوەڕۆکی پرسەکە دەکۆڵینەوە، دەبینین کە شەڕانگێزی و توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان دەتوانێت چەندین شێوەی هەبێت، لە هێرشی ڕاستەوخۆ بۆ سەر جەستە و ئازادییەوە تا هەوڵدان بۆ پێشێلکردنی ناسنامە و پێگە و سیمبولیەکانی.

 

هۆشیاری و ئەزمونی ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان وای لێکردوون کە توندوتیژی دژی ژنان، یان هێرشکردنە سەر سیمبولەکانیان، لە بنەڕەتدا مافی ئازادی و بەشداریکردن و چارەنووسی هەموو ژنان پێشێل بکات، بۆیە هاوپشتی ژنان دەبێتە پێویستییەک کە تەنها هاوسۆزی تێدەپەڕێنێت، پەرەدەسەنێت بۆ هەڵوێستێکی بەکۆمەڵ دژی دوورخستنەوە و هەوڵدەدات لەڕێگەی سەرهەڵدانەوەی داعش لە ناوچەکەدا هەژموونی پیاو بەرهەمبهێنێتەوە، کاتێک ژنان لە بەرگری و خەباتدا یەکدەگرن، بەرخۆدانیان و دەستکەوتەکانیان دەبنە بەشێک لە ئیرادەیەکی پێکەوەی کە دەستبەردارنابن لەو مافانەی لە ڕێگەی خەباتەوە بەدەستیان هێناوە.

 

هۆشیاری و ئەزمونی ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان وای لێکردوون کە توندوتیژی دژی ژنان، هێرشکردنە سەر سیمبولەکانیان، لە بنەڕەتدا مافی ئازادی و بەشداریکردن و چارەنووسی هەموو ژنان پێشێل دەکات، بۆیە هاوپشتی ژن دەبێتە پێویستییەک کە تەنها هاوسۆزی تێدەپەڕێنێت، پەرەدەسەنێت بۆ هەڵوێستێکی بەکۆمەڵ دژی وەدەرنانی و هەوڵی دووبارە بەرهەمهێنانەوەی باڵادەستی پیاوانە، کاتێک ژنان لە بەرگری و خەباتدا یەکدەگرن، بەرخۆدانیان و دەستکەوتەکانیان دەگۆڕدرێن بۆ ئیرادەیەکی پئلێکەوەی کە دەستبەرداری ئەو مافانە نابن کە لە ڕێگەی خەباتەوە بەدەستیان هێناوە، ئەم هاوپشتییە بەبێ داوای لێپرسینەوە لە بەرپرسانی ئەو هێرشانە ناتەواوە، نەک بەئامانجگرتنی سیمبولی ژنان ببێتە کردەوەیەکی ڕێگەپێدراو، کە لە نەبوونی لێپرسینەوەدا چەندین جار ئەنجام دەدرێت.