ترشە چەورییەکانی ئۆمیگا ٣ یارمەتی پاراستنی تەندروستی سییەکان دەدات

ترشە چەورییەکانی ئۆمێگا ٣ کە بەڕێژەیەکی بەرز لە ماسی هەیە، یارمەتی مانەوەی سییەکان بە تەندروستی دەدات.

ناوەندی هەواڵ

 

ترشە چەورییەکانی ئۆمیگا ٣ بە بڕێکی زۆر لە ماسی و تەواوکەری زەیتی ماسیدا هەیە، بەشێکن لە خۆراکی تەندروست و سوودێکی بەرچاوی بۆ پاراستنی سییەکان هەیە.

 

 بەپێی توێژینەوەیەکی پەیمانگەی نیشتمانی جەخت لەسەر گرنگی خستنەڕووی ترشە چەورییەکانی ئۆمیگا ٣ لە خۆراکدا دەکاتەوە، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە زۆرێک لە ئەمریکییەکان ڕێنماییەکانی ئێستا جێبەجێ ناکەن.

 

نووسەری هاوتا پاتریشیا ئەی کاسانۆ، دکتۆرا، بەڕێوەبەری بەشی زانستە خۆراکیەکان لە زانکۆی کۆرنێل لە ئیتاکا لە نیویۆرک دەڵێت: "ئێمە زۆر شت دەزانین دەربارەی ڕۆڵی خۆراک لە شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، بەڵام ڕۆڵی خۆراک لە نەخۆشییە درێژخایەنەکانی سییەکان تا ڕادەیەک کەم لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە".

 

توێژینەوەکانی ڕابردوو پێشنیاریان کردووە کە ترشە چەورییەکانی ئۆمیگا ٣ بەهۆی ئەوەی دژی هەوکردن کاردەکەن یارمەتی مانەوەی سییەکان بە تەندروستی دەدەن.

 

لە بەشی یەکەمی توێژینەوەکە، توێژەران توێژینەوەیەکی درێژخایەن و چاودێرییان ئەنجامدا کە ١٥ هەزار و ٦٣ کەسی ئەمریکی لە توێژینەوەی NHLBI Pooled Cohorts Study بەشداربوون، توێژینەوەیەکیان لەسەر کراوە بەگشتی تەندروست بوون کاتێک توێژینەوەکە دەستیپێکردووە، زۆرینەیان هیچ بەڵگەیەکیان نەبووە لەسەر نەخۆشی درێژخایەنی سییەکان.

 

ئەوان لە گروپێکی گەورەساڵانی هەردوو ڕەگەز پێکهاتبوون، کە تێکڕای تەمەنیان ٥٦ ساڵ بوو، و ٥٥٪یان لە ڕەگەزی مێ بوون، توێژەران بە تێکڕا بۆ ماوەی حەوت ساڵ و تا ٢٠ ساڵ بەدواداچوونیان بۆ دۆخی بەشداربووان کردووە.

 

توێژینەوە درێژخایەنەکە دەریخستووە کە ئاستی بەرزی ترشە چەورییەکانی ئۆمیگا ٣ لە خوێنی کەسێکدا یارمەتی کارکردنی تەندروستی سییەکانی داوە، ترشی دۆکۆساهێکساینۆیک DHA کە ترشی چەوری ئۆمیگا ٣یە و بە ڕێژەیەکی بەرز لە ماسییە چەورەکانی وەک سەلەمون و تونە و ساردینەکاندا هەیە، هەروەها وەک تەواوکەری خۆراکیش بەردەستە.

 

لە بەشی دووەمی توێژینەوەکە، توێژەران زانیارییە جینییەکانی توێژینەوەیەکی گەورەیان لەسەر نەخۆشە ئەوروپییەکان کە زیاتر لە ٥٠٠ هەزار بەشداربووی تێدابووە،  لێکۆڵینەوەیان لە هەندێک نیشاندەری بۆماوەیی لە خوێندا کردووە وەک پێوەرێکی ناڕاستەوخۆ، یان پرۆکسی، بۆ ئاستی ترشی چەوری ئۆمیگا ٣ لە خۆراکدا بۆ ئەوەی بزانن چۆن پەیوەندییان لەگەڵ تەندروستی سییەکان هەیە.

 

 ئەنجامەکان دەریانخست کە ئاستی بەرزی ترشە چەورییەکانی ئۆمیگا ٣ - لەنێویاندا DHA - پەیوەندی بە باشترکردنی کارکردنی سییەکانەوە هەیە.