ڤاتیکان تیشک دەخاتە سەر ڕۆڵی گرنگی ژنان لە بنبڕکردنی برسێتی

داتاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەریدەخەن کە ژنانی سەرقاڵی کەرتی کشتوکاڵ زیاتر لە چارەکێکی دانیشتوانی جیهان پێکدەهێنن، لە وڵاتانی تازەپێگەیشتوودا ئەو ژمارەیە دەگاتە ٤٣٪ی تەواوی هێزی کاری کشتوکاڵی.

ناوەندی هەواڵ

 

زانکۆی گریگۆری پاپا لە ڕۆما میوانداری کۆنفرانسی تایبەت بە ڕۆڵی ژنان دەکات لە گەشەپێدان، گرنگیدان بە توانای ژنان بۆ ئەوەی ببنە هۆکاری ڕاستەقینەی گۆڕانکاری و گۆڕینی سیستەمی خۆراکی ئێستا، ئەگەر ئامرازە پێویستەکانیان پێ بدرێت لە ڕێگەی ڕوانگەی ئیکۆلۆژیای یەکگرتووەوە سەیر دەکرێت.

 

داتاکانی ئەم دواییەی نەتەوە یەکگرتووەکان پێمان دەڵێن کە ژنانی سەرقاڵی کەرتی کشتوکاڵ زیاتر لە چارەکێکی دانیشتوانی جیهان پێکدەهێنن، لە وڵاتانی تازەپێگەیشتودا ئەو ژمارەیە دەگاتە ٤٣٪ی تەواوی هێزی کاری کشتوکاڵی.

 

هەرچەندە ژنانی گوندنشین وەک پیاوەکان بەرهەمدار و کارگێڕن و ڕۆڵێکی گرنگ و کاریگەر لە بەڕێوەبردنی کارەکانیان دەگێڕن، بەڵام ڕووبەڕووی چەندین کێشە دەبنەوە، لەوانە ئەوەی کارەکانیان بە نەبینراوی دەمێنێتەوە و دانپێدانانیان پێناکرێت و زۆرجار مووچەیان پێنادرێت و ڕووبەڕووی چەندین جیاکاری و پێشێلکاری دیکە دەبنەوە.

 

ڕۆژی دووشەممە کۆنفرانسێکی یەک ڕۆژەی کە زانکۆی گریگۆری پاپا بە هاوکاری نوێنەرایەتی هەمیشەیی کورسی پیرۆز لە دەزگاکانی خۆراک و کشتوکاڵی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێکخرابوو، تیشک خرایە سەر گرنگی بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان ژنان و ئاسایشی خۆراک بە مەبەستی ڕێگەدان بە گەشەسەندنی تەواوەتی ژنان و تواناکانیان و یارمەتی جیهان دەدەن بۆ بەدەستهێنانی ئاسایشی خۆراک بۆ هەمووان.

 

مارسێلا ڤیاریال، بەڕێوەبەری بەشی هاوبەشی لە ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی نەتەوە یەکگرتووەکان (FAO) بە ڕادیۆی ڤاتیکانی ڕاگەیاندووە، ئەگەر ژنان لە ناوچە گوندنشینەکان بە یەکسانی دەستیان بە سەرچاوە بەرهەمدارەکان بگات لە کشتوکاڵدا، ئەمە کاریگەری دەستبەجێی دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی برسێتی جیهان.

 

ئەگەر ژنان لە ناوچە گوندنشینەکان دەستیان بە هەمان سەرچاوە بەرهەمدارەکان بگات لە کشتوکاڵدا کە پیاوان هەیانە، گرنگ نییە ناوچە گوندنشینەکان چەندە هەژار بن، دەستڕاگەیشتن بە سەرچاوە بەرهەمدارەکان دەستبەجێ بەرهەمی کشتوکاڵی زیاد دەکات، بەرهەمهێنانی کشتوکاڵی و ژمارەی خەڵکی برسی لە جیهاندا کەمدەبێتەوە.

 

هەر کە وڵاتان سیاسەتی گونجاویان هەبوو بۆ دڵنیابوون لەوەی کە ژنان دەستڕاگەیشتنیان بەو سەرچاوە بەرهەمدارە هەیە کە پێویستیانە، ئەو کات لە یەک کاتدا باشتربوونی  دۆخی ژیانی خێزانەکان، خۆراکی منداڵەکان، خۆشگوزەرانی هەموو کۆمەڵگاکە و هەروەها کەمبوونەوەی زۆر بەرچاو لە برسێتیدا دەبینرێت.