چین ڕێنمایی بۆ سیستەمی چاودێری سەرەتایی بەساڵاچووان تا ساڵی ٢٠٢٥ دەردەکات

چاودێریکردنی بەساڵاچووان یەکێکە لەو سەرئێشە گەورانەی کە داڕێژەرانی سیاسەت ڕووبەڕووی دەبێتەوە، لە ساڵی ٢٠٢٠دا هاووڵاتیانی تەمەن ٦٥ ساڵ و سەرووتر ١٣.٥٪ی دانیشتوانی چینیان پێکهێناوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئاژانسی هەواڵی شینهوای دەوڵەتی چین ڕۆژی یەکشەممە لە دوایین هەنگاوی ڕێگریکردن لە قەیرانی دیمۆگرافی ڕایگەیاند، چین ڕێنماییەکانی بۆ هەموو پارێزگاکان دەرکردووە بۆ ئەوەی تا ساڵی ٢٠٢٥ سیستەمێکی بنەڕەتی چاودێری بەساڵاچووان بنیات بنێن.

 

چاودێریکردنی بەساڵاچووان یەکێکە لەو سەرئێشە گەورانەی کە داڕێژەرانی سیاسەت ڕووبەڕووی دەبێتەوە لەکاتێکدا مامەڵە لەگەڵ یەکەم دابەزینی دیمۆگرافی وڵاتەکە دەکەن لە دوای شۆڕشی ڕۆشنبیری ماو تسی تۆنگەوە.

 

حزبی شیوعی دەسەڵاتدار سەرچاوەی کۆکردۆتەوە بۆ ئەوەی دڵنیابێت لەوەی کە لەگەڵ تەمەنی کۆمەڵگەدا چاودێری گروپە تەمەنییە لاوازەکان دەکرێن، لە ساڵی ٢٠٢٠دا هاووڵاتیانی تەمەن ٦٥ ساڵ و سەرووتر ١٣.٥٪ی دانیشتوانی چینیان پێکهێناوە، لە کاتێکدا لە ساڵی ٢٠١٠دا ٨.٨٧٪ تۆمارکراون.

 

پێشخستنی بنیاتنانی سیستەمی خزمەتگوزاری چاودێری بەساڵاچووانی بنەڕەتی ئەرکێکی گرنگە بۆ جێبەجێکردنی ستراتیژی نیشتمانی چالاکانە وەڵامدانەوەی پیربوونی دانیشتووان و بەدەستهێنانی یەکسانکردنی خزمەتگوزارییە گشتییە سەرەتاییەکانە.

 

خزمەتگوزارییەکان بریتی بوون لە هاوکاری ماددی، پەرستاری و چاودێریکردن، لەکاتێکدا هەموو پارێزگاکان دەبێت خزمەتگوزاری سەردانکردن و چاودێریکردن بۆ بەساڵاچووان کە بە تەنیا دەژین و بۆ ئەو خێزانانەی کە کێشەی دارایییان هەیە پێشکەش بکەن.

 

سیاسەتی یەک منداڵی چین لە ساڵانی ١٩٨٠-٢٠١٥ بەو مانایە بووە کە چاوەڕوان دەکرێت خێزانە بچووکەکان زیاتر پشتگیری لە دانیشتووانی بەساڵاچوو بکەن، لە کاتێکدا ژمارەیەکی بەساڵاچوو لە زیادبووندا بە تەنیا دەژین.

 

کۆمیسیۆنی تەندروستی نیشتمانی چین پێشبینی دەکات تا ساڵی ٢٠٣٥ ژمارەی ئەو کەسانەی تەمەنیان ٦٠ ساڵ و سەرووترە بۆ ٤٠٠ ملیۆن کەس زیاد بکات کە ئێستا ٢٨٠ ملیۆن کەسە، شرۆڤەکاران دەڵێن، بە ئەگەرێکی زۆرەوە پێویستی بە نزیکەی ٤٠ ملیۆن قەرەوێڵە لە دامەزراوە کۆمەڵایەتییەکان و نۆرینگەدا دەبێت، لە کاتێکدا ئێستا ٨ ملیۆن قەرەوێڵە بەردەستە.

 

دامەزراوە تازە دروستکراوەکانی چاودێری بەساڵاچووان بەپێی ستانداردەکانی حکومەت ئەنجامدەدرێن، لەکاتێکدا دامەزراوە کۆنەکان نۆژەن دەکرێنەوە بۆ ئەوەی "ژینگەیەکی سەلامەت و گونجاو و ئاسوودە" دابینبکرێت.

 

 پێویستە پارێزگاکان خزمەتگوزاری سیستەمی خانەنشینی بنەڕەتی باشتر بکەن و سیستەمێکی ئاسایشی چاودێری درێژخایەن جێبەجێ بکەن کە بیمە و خۆشگوزەرانی و هاوکاری بەیەکەوە دەبەستێتەوە، یازدە لە کۆی ٣١ دەسەڵاتی دادوەری چین لەسەر ئاستی پارێزگاکان بەڕێوەدەچن.