زیاتر لە ٣٦ هەزار کەس بەهۆی لافاوەکانی ئیتاڵیا ئاوارە بوون

بەرپرسانی ئیتاڵیا ڕایانگەیاندووە کە زیاتر لە ٣٦ هەزار کەس بەهۆی لافاوێکی کوشندە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی ئیتاڵیا ناچاربوون لە ماڵەکانیان دەربچن.

ناوەندی هەواڵ

 

بەرپرسانی ئیتاڵیا ڕایانگەیاندووە کە زیاتر لە ٣٦ هەزار کەس بەهۆی لافاوێکی کوشندە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی ئیتاڵیا ناچاربوون لە ماڵەکانیان دەربچن، لەکاتێکدا بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو خانووی زیاتری ژێر ئاو خستووە و داڕمانی زەوی گوندەکانی دابڕاو کردووە لە یەکتر.

 

بارانبارینی چڕ و بەردەوام لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا ١٤ کەسی کوشت و شەقامەکانی شار و شارۆچکەکانی ناوچەی ئیمیلیا ڕۆمانیای گۆڕی بۆ ڕووبار، لەگەڵ بارینی زیاتری باران، دەسەڵاتدارانی ناوچەکە زەنگی ئاگادارکردنەوەی سووریان بەهۆی کەشوهەوا بۆ یەکشەممە درێژکردەوە.

 

جۆرجیا میلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، لە ماوەیەکی نزیکدا یابان بەجێدەهێڵێت بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی باری نائاسایی وڵاتەکەی ببێتەوە.

 

ئەو بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: "ڕاستگۆیانە ناتوانم لە ساتێکی ئاوا ئاڵۆزدا ئەوەندە لە ئیتاڵیا دوور بمێنمەوە"، سوپاسی ئەو ٥٠٠٠ کەسەی کرد لە کارمەندانی فریاگوزارییەوە تا خۆبەخشەکان کە کۆبوونەتەوە بۆ یارمەتیدانی ئەو کەسانەی کە بەهۆی لافاوەکەوە زیانیان بەرکەوتووە، پێشبینی دەکرا جۆریجیا مێلۆنی ڕۆژی یەکشەممە سەردانی هەندێک لەو ناوچانە بکات کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە.

 

دەسەڵاتدارانی شاری ڕاڤێنا ڕۆژی شەممە فەرمانی چۆڵکردنی دەستبەجێی گوندەکانیان دەرکرد کە مەتری زیاتریان لەسەر هەیە، دەزگای ئاگرکوژێنەوە ڕایگەیاندووە، هەلیکۆپتەرێک کە بەشداربووە لە هەوڵەکانی گەڕاندنەوەی کارەبا، ڕۆژی شەممە لە نزیک شاری لوگۆ کەوتە خوارەوە و یەکێک لەو چوار کەسەی لەناو فڕۆکەکەدا برینداربوو.

 

بەهۆی لافاوەکەوە زیاتر لە ٣٠٥ زەوی لەرزین و زیانیان بە زیاتر لە ٥٠٠ ڕێگای ناوچەکە گەیاندووە یان داخستووە.

 

ماورۆ لۆدۆلا، کارەباچی بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، "ئاستی ئاوەکە لە کاتژمێر ٢:٠٠ی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی هەینی دەستی بە بەرزبوونەوە کردووە.

 

ماتیۆ لیپۆری سەرۆکی شارەوانی بۆلۆنیا ڕۆژی شەممە وتی " بارودۆخەکە چەند مانگێک دەخایەنێت و لە هەندێک شوێن ڕەنگە ساڵانێک دەخایەنێت بۆ ئەوەی ڕێگاوبان و ژێرخانەکان چاکبکرێنەوە."