بەرزڕاگرتنی ڕۆژی کرێکاران لە لایەن ژنانی شۆڕشگێڕی شاری سنە
ژنانی کرێکاری چالاک بە نووسینی دروشم لەسەر کاغەزی سوور و دانانی لەسەر دار و لەسەر ڕێگای خەڵک ئەم ڕۆژەیان بەرز ڕاگرت.

سنە
ئەمڕۆ ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٣، خەڵک پێشوازییان لە ڕۆژی جیهانی کرێکاران کرد.
هەروەها ژنانی شۆڕشگێڕی شاری سنە شۆڕشی کرێکارانی جیهانی بە دروشمی ڕۆژی کرێکاران و "ژن، ژیان، ئازادی" شۆڕشی ژینا و شۆڕشی کرێکاران گرێدا و سەرکەوتنی هەر یەکێکیان بە پێویست زانی.
ساڵانە لە ڕۆژی کرێکاراندا خەڵکی شاری سنە بە بەشداری چالاکوانانی کرێکاران و چالاکوانانی مەدەنی و ژنانەوە پێشوازییان لەم ڕۆژەکرد و یادی ئەم ڕۆژەیان بە زیندووی هێشتەوە.
ژنانی کرێکاری چالاک بە نووسینی دروشم لەسەر کاغەزی سوور و دانانی لەسەر دار و لەسەر ڕێگای خەڵک ئەم ڕۆژەیان بەرز ڕاگرت.
گوڵە سوورەکان وەبیرهێنانەوەی شەهیدانی ڕێگای ئازادییە، کە لە تەنیشت دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و هەروەها دروشمی ڕۆژی کرێکاران دەبینرێت.