دەستپێکردنەوەی چالاکیی ڕادیۆیی "دەنگی ژنان" لە پارێزگای بەدەخشان

دوای هەفتەیەک لە ڕاگرتنی چالاکییەکانی ڕادیۆی ناوخۆیی "دەنگی ژنان" لە پارێزگای بەدەخشانی ئەفغانستان، چالاکییەکانی ئەم ڕادیۆیە دەستیپێکردەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

دوای هەفتەیەک لە ڕاگرتنی چالاکییەکانی ڕادیۆی ناوخۆیی "دەنگی ژنان" لە پارێزگای بەدەخشانی ئەفغانستان بە فەرمانی تاڵیبان بە بیانووی پەخشکردنی میوزیک لە مانگی ڕەمەزاندا، چالاکییەکانی ئەم ناوخۆییە ڕادیۆ دەستی پێکردووەتەوە.

 

موعزەدین ئەحمەدی، لێپرسراوی زانیاری و ڕۆشنبیری تاڵیبان لە پارێزگای بەدەخشان، ڕایگەیاند هۆکاری داخستنی ئەم ڕادیۆیە پەیڕەونەکردنی ڕێساکانی پەخشی وەزارەتی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری تاڵیبان بووە، لە مانگی ڕەمەزاندا گۆرانی لێدەدا و چالاکییەکانی پیاوان لەبری ژنان پەخشکراوە.

 

لەکاتێکدا نەجەلە شیرزاد، بەڕێوەبەری ئەم ڕادیۆیە، پروپاگەندەی بەرپرسی زانیاری و ڕۆشنبیری گروپی تاڵیبانی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، هۆکاری ئەو کارەی تاڵیبان نازانێت، بەڵام لەماوەی ڕابردوودا بەرنامەیان لەسەر بێبەشکردنی کچان لە خو‌ێندن پەخشکردووە و ڕەنگە ئەمەش هۆکاری داخستنی ڕادیۆکەیان بووبێت.

 

هەروەها گوشار و کۆت و بەندەکانی بەرامبەر چالاکییه کانی ئه م میدیایه زیادی کرد که کارمەنده ژنەکانی ئەم تۆڕه لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا به هۆی بەربەستەکانی تاڵیبان بەرنامەی ڕادیۆیی له ماڵەکانیان تۆماردەکەن.

 

ڕادیۆی "دەنگی ژنان" لە پارێزگای بەدەخشان کە لە کەناڵی موج ئێف ئێم پەخشکرا و مەبەست لە دروستکردنی ئەم تۆڕە دەربڕینی بۆچوون و نیگەرانییەکانی ژنان و کچانی ئەفغانستان بوو، ئەمەش بۆ ئەوەی ئەم ڕادیۆیە نەدۆزرێتەوە و تاڵیبان هێرشی ونەکاتەسەر، هەمیشە شوێنی خۆی گۆڕیبوو و پێشتریش بۆ ماوەیەک داخرابوو.