بۆردوومانی دەوڵەتی تورکیا سەدان داری چیای مەتینای سووتاند

بەهۆی بۆردوومانی دەوڵەتی تورکیاوە ئاگر لە سنووری گوندەکانی کانێ و سگێرێ لە بناری چیای مەتینیا لە شارۆچکەی ئامێدی کەوتەوە و سەدان داری سروشتى و دارى ناو باخی گوندنیشینان سووتاون و تا ئێستاش نەتوانراوە کۆنترۆڵ بکرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ دەوڵەتی تورکیا بۆردوومانی چڕی چیای مەتینای کرد و بەهۆیەوە ئاگر لە دارستان و زەوییە کشتوکاڵییەکان کەوتەوە.

 

نزیکەی ٢٤ کاتژمێرە ئاگر لە دارستانەکان کەوتووە و سەر سنووری هەردوو گوندی کانێ و سگێرێی لە بناری چیای مەتینیا لە شارۆچکەی ئامێدی گرتووەتەوە و بە پێی زانیارییەکان سەدان داری سروشتى و دارى ناو باخی گوندنیشینان سووتاون و تا ئێستاش نەتوانراوە کۆنترۆڵ بکرێت.

 

دەوڵەتی داگیرکەری تورک پاشنیوەڕۆی دوێنێ بۆردوومانى ناوچەکەی کرد و لە ئێستاشدا تیمەکانی بەرگری شارستانی ناتوانن بچنە ناوچەکە و هاوڵاتیانیش ناچارن خۆیان هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنى ئاگرەکە بدەن، بەڵام تائێستا بۆیان کۆنترۆڵ نەکراوە و ئاگرەکە بەردەوامە.