مادلین خەمیس: حەسەکە ماڵی ململانێ نییە، ماڵی هاوبەشی هەموو پێکهاتەکانە
مادلین خەمیس، هاوسەرۆکی پارتی سووریای دیموکرات ڕوونیکردەوە، کە پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و ژیانی هاوبەش، بەرپرسیارێتی هەموو لایەنە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانە، وتی: فرەڕەنگی نەتەوەیی، کولتووری و ئایینی هەرێمەکە، بەشێکی بنەڕەتی ناسنامە و مێژووی ئەوە.
ڕۆنیدا حاجی
حەسەکە – لەو کاتەی کە لە جزیرە و بە تایبەتی لە شاری حەسەکە دۆخی گرژی و ململانێ کە دەتوانن کاریگەری لەسەر پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان زیاد بکەن، مادلین خەمیس، هاوسەرۆکی پارتی سووریا دیموکراتی سەبارەت بە هۆکارەکانی ئەم دۆخە و پێشنیارەکانی چارەسەرکردنی تێیدا دوا، وتی: دۆخی ئێستا تەنها کێشە کاتییەکان یان جیاوازییەکانی ناو تێڕوانینەکان نییە، بەڵکو ئەنجامی کۆکردنەوەی ئاڵۆزییە سیاسی، بەڕێوەبەری، ئەمنی و کۆمەڵایەتییەکانە کە دەتوانن ئاشتی کۆمەڵایەتی و باوەڕی کۆمەڵایەتی کە بە درێژایی دەیان ساڵ لە نێوان پێکهاتەکانی هەرێمەکەدا دروست بووە، بخەنە مەترسییەوە.
مادلین خەمیس ئاماژەی بەوەشکرد، کە حەسەکە و جزیرە بە فرەچەشنی نەتەوەیی و کولتووری و ئایینی ناسراون و ئەو فرەچەشنییە هەرگیز سەرچاوەی لاوازی نەبووە، بەڵکو بەشێکی جەوهەرییە لە ناسنامە و مێژوو و شارستانیەتی ناوچەکە، هەر هەوڵێک بۆ گۆڕینی ئەم هەمەچەشنییە بۆ ململانێ و شەڕ و دوژمنایەتی، هەڕەشەیە بۆ سەر هەموو لایەنەکانی ناوچەکە.
"ململانێ و کەمبوونەوەی متمانە ئاشتی کۆمەڵایەتی دەخەنە مەترسییەوە"
مادلین خەمیس ئاماژەی بەوەشکرد، کە دۆخی ئێستا دەرئەنجامی تێکەڵەیەک لە کێشە سیاسی و بەڕێوەبەری و ئەمنی و کۆمەڵایەتییەکان و لاوازبوونی دیالۆگ و نەبوونی متمانەی نێوان هەندێک لایەنە، هەروەها زیادبوونی لێدوانی توندوتیژی و هەوکردن و جیاکاری، بەتایبەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی، وەک هۆکارێک دەستنیشانکردووە کە گرژییەکان قووڵتر دەکەنەوە، جەختی لە گرنگی ئاگاداربوون لە هەموو سێکتەرەکانی کۆمەڵگ٣ لە ڕووداوەکانی ئێستا کردەوە و وتی: هیچ کەسێک نابێت گروپێک بەرپرسیار بکات لە کارەکانی تاک یان گروپێکی دیاریکراو، هەروەها بەبێ بەڵگەی ڕوون نابێت تۆمەتیان بخرێتە پاڵ، بەڵکو ئەوانەی سوودمەندن لە دووبەرەکی و ئاژاوەگێڕی، هەوڵی لاوازکردنی کۆمەڵگە و ڕێگری لە چارەسەری سیاسی و لادانی سەرنجی خەڵک لە کێشە ڕاستەقینەکانیان دەدەن، نابێ ململانێ سیاسییەکان بگۆڕدرێن بۆ ململانێی نەتەوەیی و نابێ ناسنامە و پەیوەندی گروپەکان وەک ئامرازێک بۆ تۆقاندن و هەڵاواردن و دوورخستنەوە بەکاربهێنرێن.
مادلین خەمیس هۆشداری دا، کە بەردەوامبوونی ئەم دۆخە داهاتووی هاوبەش و هەر پرۆژەیەکی دیموکراتیک کە لەسەر فرەڕەنگی، هاوبەشی و پەسەندکردنی مافەکانی یەکتر دەخاتە مەترسییەوە، وتی: نابێت ئێمە ڕێگە بدەین جیاوازییە سیاسییەکان ببنە هۆی ڕووخانی پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و مرۆییەکانی نێوان خەڵک.
بۆ پاراستنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی دیالۆگ و هەنگاوی کرداری پێویستن مادلین خەمیس ئەوەی خستە ڕوو کە دەبێت بەرپرسیارێتییە نەتەوەیی و سیاسییەکان ببنە پردێک بۆ پەیوەندی و دیالۆگ، نەک ئەوەی ببنە ئامرازێک بۆ زیادکردنی دابەشکارییەکان، ئەوان لە لای خۆیانەوە ئامادەن لەگەڵ هەموو هێز و لایەنەکاندا کە باوەڕیان بە هاوبەشی، دادپەروەری و ڕەتکردنەوەی توندوتیژی هەیە، دیالۆگ و هەماهەنگی بکەن و وتی: لەبەر ئەوەی ئێمە دەمانەوێت بەشێک بین لە دروستکردنی چارەسەری، نەک لە زیادکردنی گرژی.
لەم چوارچێوەیەدا، ڕوونیکردەوە، کە لە قۆناغی ڕاگەیاندن و هەڵوێستەکانەوە تێپەڕین بۆ هەنگاوی کردەیی وتی:
دەستپێکی ئەم هەنگاوە کردەییانە دەبێت دەستپێکردنی دیالۆگێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی بێت کە هەموو پارتەکان، هێزە سیاسییەکان، نوێنەرانی پێکهاتەکان و دەزگا کۆمەڵایەتی و مەدەنییەکان لەخۆ بگرێت، ئامانج لەمە چارەسەرکردن و پاککردنەوەی ناکۆکییەکان و دانانی میکانیزمی هاوبەشە بۆ پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی، جەختی لەسەر پێویستی پێکهێنانی لێژنەی هاوبەش کردەوە بۆ بەدواداچوونی حاڵەتەکانی هاندان، هەڕەشە و دەستدرێژی، بەڵگەدارکردنیان و بەدواداچوون بۆ چارەسەرکردنیان لە ڕێگەی دەزگا یاساییەکانەوە، لە پاڵ ئەم هەنگاوە یاساییانەدا، باسی لە گرنگی دەستپێشخەرییە کۆمەڵایەتییەکان کرد، بەتایبەت لەناو گەنجاندا، بۆ بەهێزکردنی کولتووری دیالۆگ و قبووڵکردنی جیاوازییەکان.
مادلین خەمیس بانگەوازی لە لایەنە ئەمنی، کارگێڕی و دادوەرییەکان کرد کە بەرپرسیارەتی خۆیان لە پاراستنی هەموو هاوڵاتییەک بێ جیاکاری جێبەجێ بکەن، لێکۆڵینەوەی ڕوون لەسەر دەستدرێژی و هەڕەشەکان بکەنەوە و هەر کەسێک تێوەگلاوە لەم کارانەدا، بەبێ ڕەچاوکردنی ناسنامە یان پەیوەندی سیاسیی خۆی، بەپێی یاسا بەرپرسیار بکرێت. هەروەها پێویستی پاراستنی دەزگاکانی پەروەردە و خوێندکاران، مسۆگەرکردنی مافی دەربڕین و خۆپیشۆندان و پێشگرتن بە هەر کردار یان چالاکییەکی چەکداری کە پارێزراوی مەدەنییەکان بخاتە مەترسییەوە، وتی: مافی پێکهاتەکانی ناوچەکە بەشێکی بنەڕەتین بۆ سەقامگیری قسەکردن لەسەر ژیانی هاوبەش بێ مسۆگەرکردنی مافی هەموو پێکهاتەکان تەواو نابێت، هەروەها پێکهاتە مێژووییەکانی ناوچەکە، لە سریان، ئاشووری و کلدانییەکانەوە بگیرە تا عەرەب، کورد، ئەرمەن و پێکهاتەکانی تر، هەموویان بەشێکن لە مێژوو، کولتوور و ناسنامەی ئەم خاکە.
ئەم پێکهاتنانە نە بیگانەن و نە بە شێوازێکی دەرەکی هاتوونەتە سەر ئەم خاکە، بەڵکو بەشێکن لە مێژوو، شارستانیەت و ناسنامەکەی وتی: لەبەر ئەوە، مافی خۆیانە زمان، کولتوور، نەریت و تایبەتمەندییەکانی خۆیان بپارێزن و لە ژیانی سیاسی و کارگێڕیدا ببنە هاوبەشی ڕاستەقینە، هەروەها دەبێت بوون و مافەکانیان بە مسۆگەری دەستووری و یاسایی بپارێزرێت، بەدوور لە پشتگوێخستن، دەرکردن و جیاکاری.
ئاماژەی بەوەشکرد، باوەڕیان بە قبوڵکردنی فرەچەشنی نەتەوەیی و کولتووری و زمانەوانی نییە وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر یەکێتی سووریا، وتی: بەپێچەوانەوە ئەمە بنەمای بونیادنانی دەوڵەتی هاوڵاتیبوون و دادپەروەری و یەکسانییە،
لە وەها دەوڵەتێکدا پێویستە هەموو هاوڵاتییەک خۆی وەک هاوبەشێک لە بڕیاردان ببینێت و مافەکانی بە یاسا پارێزراو بێت، نەک مافەکانیان بە هاوسەنگی هێز یان کاریگەری لایەنێک دیاری بکرێت
"حەسەکە لە ناکۆکییەکانی پارتەکان گەورەترە"
لە پەیامە تایبەتەکەیدا بۆ گەنجان، مادلێنن خەمیس جەختی لەوە کردەوە، کە میدیای کۆمەڵایەتی نەکەنە مەیدانی ڕقوکینە، خۆشحاڵبوون بە ناکۆکییەکان و بڵاوکردنەوەی هەواڵی پشتراستنەکراو، وتی: گەنجان دەبێت لە هەواڵی ناتەواو و گەلێک کە هەوڵ دەدەن قسەی ڕق و کینە دەربکەن، دوور بکەونەوە، ببنە بەشێک لە چارەسەر و داهاتووی هەرێمەکەیان و مافەکانی گەلەکەیان بپارێزن.
مادلین خەمیس لە کۆتایی قسەکانیدا سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە هەموو پێکهاتەکانی هەرێم لە خاك، مێژوو و چارەنووسی هاوبەشدا هاوبەشن و دەبێت ناکۆکییە سیاسییەکان و بەرژەوەندییە تەنگەبەرەکان نەهێڵن، کە پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و مرۆییەکانی نێوانیان تێک بدەن.