خۆشحاڵی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ڕاگەیاندنی تیرۆریزمی سوپای پاسداران
شارەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان ئاهەنگیان گێڕا.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2023/01/20230120-20230120-shhrhay-rwzhhlat-bh-mnasbt-trwrysty-alam-krdn-spah-2023-1-20-pngf31c30-image-jpg5871ee-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
دوای پەسەندکردنی بڕیارنامەی بە تیرۆریست ناوهێنانی سوپای پاسداران لەلایەن پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپاوە، خەڵکی شارە جیاوازەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان دەستیان کرد بە ئاهەنگگێڕان و هەڵپەڕکێ.
خەڵکی لە شاری سەققز کە زێدی ژینا ئەمینیە، خەڵک ڕژانە سەر شەقامەکان و بە گڵۆپ و هۆڕین لێدانی بەردەوام لە سەرانسەری شاردا ئاهەنگیان گێڕا.
لە چەندین شاری دیکەی کوردستان، لەوانە مەهاباد و بۆکان، خەڵک ئاهەنگیان گێڕا و هەڵپەڕکێیان کرد.
ڕۆژی پێنجشەمە پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا ئەو بڕیارنامەیەی کە سوپای پاسدارانی بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناوبردبوو، پەسەند کرد و ئەمەش تەنیا هاوتەریب لەگەڵ درێژەی ناڕەزایەتی و خەباتەکانی خەڵکی ئێران ڕوویدا.