یەژەکە-ئەڵمانیا پشتگیری لە ژنانی گاریفۆنا دەکات

یەژەکە-ئەڵمانیا لە ڕاگەیەندراوێکدا پشتگیری لە گەل و ژنانی گاریفۆنا کردوو ڕایگەیاند، پێویستە سیاسەتەکانی هەڕەشە، توندوتیژیی و تاوانبارکردنی پارێزەرانی خاک کۆتاییان پێ بێت، ئێمە بە بە ڕێزەوە سڵاو لە تێکۆشانی ژنانی گاریفۆنا دەکەین.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ، یەکێتیی ژنانی کورد لە ئەڵمانیا (یەژەکە-ئەڵمانیا) لە ڕاگەیەندراوێکی نووسراودا پشتگیریی لە ژنانی گاریفۆنا لە هیندۆراس کرد.

 

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، ئێمە پشتگیریی و هاوکاریی خۆمان بۆ گەل و ژنانی گاریفۆنا و ڕێکخراوەکانیان دەردەبڕین لە هندۆراسی خاکی باوباپیرانیان، کە شوێنی ژیان و داهاتووی خۆیان دەپارێزن.

 

وتیشی: دوا بە دوای دەرکردنی زۆرەملێی کۆمەڵگەی گاریفۆنا لە سان خوان، پێنج کەس لە گاریفۆنا کە ژنێکیشیان تێدابوو دەستبەسەر کران و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان لە دژ کرایەوە، ئەمەش بە مانای تاوانبارکردنی تێکۆشانی گەلی گاریفونا بۆ پاراستنی خاکەکەیان دێت.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە پشتگیری لە داواکارییەکانڕێکخراوی OFRANEH  و گەلی گاریفۆنا دەکەین، داوا دەکەین ئەو پەڕاوەی کراوەتەوە دابخرێت، هەروەها دەبێت بڕیارەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤی نێوان ئەمەریکا جێبەجێ بکرێن.

 

هەروەها وتی: خاکی دێرینی گەلی گاریفۆنا دەبێت پارێزراو بێت، پێویستە سیاسەتەکانی هەڕەشە، توندوتیژیی و تاوانبارکردنی پارێزەرانی خاک کۆتاییان بێت، ئێمە بە بە ڕێزەوە سڵاو لە تێکۆشانی ژنانی گاریفۆنا دەکەین، ئەوان خاک، ژیان، کەلتوور و یادەوەریی نەوەکانی داهاتوویان دەپارێزن.