ئێران، لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە ٢١ ڕۆژنامەنووس دەستگیرکراون
لەگەڵ دەستپێکردنی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ٢٥ی ئەیلولەوە تا ئێستا ٢١ ڕۆژنامەنووس دەستگیركراون.
ناوەندی هەواڵ
فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووس و ڕاگەیاندنکارانەی لە دەستپێکردنی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان و ڕاپەڕینی خەڵکی ئێرانەوە تا ئێستا دەستگیرکراون گەشتووەتە ٢١ کەس.
فیدراسیۆنی نێودهوڵهتی ئەوەشی خستەڕوو لەناو ئەو ٢١ ڕۆژنامەنووسەی لەلایهن هێزه ئهمنییهکانهوه دهستگیرکراون، تهنها خوسرهو کۆردپوور، بهرپرسی ئاژانسی مۆکریان ئازاد کراوه و ڕۆژنامهنووسهکانی دیکە بە بێ هیچ زانیارییەک ڕاگیراون.
پێشتریش ڕۆژنامەنووسانی بێ سنوور ژمارەی ڕۆژنامەنووسە دەستگیركراوەکانی بە ٢٣ کەس ڕاگەیاندبوو، ئەنتۆنی بێلانگەر، سکرتێری گشتیی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی ڕۆژنامەنووسان، داوای ئازادکردنی خێرای ڕۆژنامەنووسانی کرد و وتی: داوا لە کاربەدەستانی ئێران دەکەین ڕووماڵی ناڕەزایەتییەکانی سەرتاسەری ئێران نەکەنە بیانوویەک بۆ سەرکوتکردنی میدیاکان. هەموو هاوڵاتییەک لە ئێران مافی ئەوەی هەیە بزانێت چی ڕوودەدات.
ئیلاهە محەمەدی، یەڵدا معیری، نیلوفەر حامیدی، ویدا ڕەبانی، فاتمە ڕەجەبی، میهرنووش تافیان، مەرزیە تەلایی، سەمیرە عەلینەژاد، بەتول بیلالی و چەندانی دیکە ڕۆژنامەنووسانەن کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.