ئیسرائیل شەڕی لە دژی ئێران دەستپێکرد

وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند کە هێرشەکان بۆ سەر ئێران دەستیپێکردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئێران دەستپێکردووە. شایەتحاڵەکان کە قسەیان لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز کردووە، ڕایانگەیاندووە کە لە قودس دەنگی ئاگادارکەرەوە بیستراوە.

 

هەروەها دەنگی تەقینەوە لە تارانی پایتەختی ئێران بیسترا. میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، تا ئێستا هۆکاری تەقینەوەکان نەزانراوە.

 

سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاگادارکەرەوەکان وەک هۆشدارییەک بۆ خەڵک بۆ ئامادەکاری بۆ ئەگەری هێرشە ئاسمانییەکان چالاککراون.