ئیشیک: ئەگەر ژنان سەرکەوتن بەدەست بهێنن ئەوا وڵاتەکەش سەرکەوتوو دەبێت

ئیشیک داوای لە لایەنە سیاسییەکان کرد کە لانیکەم ٥٠%ی کاندیدەکانیان ژن بێت لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکاندا و وتی: ئەگەر ژنان سەرکەوتووبن، ئەوا دیموکراسی و وڵات سەرکەوتوو دەبن.

ناوەندی هەوال

 

ڕێکخراوی ژنان بۆ یەکسانی "ئیشیک" ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بەو کاندیدانەی کە لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکاندا پاڵێوراون، لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە ژنان لە هەموو قۆناغ و یەکەکانی حکومەتە ناوخۆییەکاندا نوێنەرایەتییەکی زۆر کەمیان هەیە و بەپێی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی ساڵی ٢٠١٩، ڕێژەی نوێنەرایەتی ژنان لە حکومەتە ناوخۆییەکاندا تەنها ٣%یە، بەڵام یەکێک لە مەرجە بنەڕەتییەکانی دیموکراسی نوێنەرایەتیکردنی یەکسانە.

 

"پێویستە ٥٠%ی کاندیدەکان ژن بن"

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: لانیکەم ٥٠% لایەنەکان لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکاندا بۆ ڕاگەیاندنی کاندیدەکان دەبێت ژن بن بۆ ئەوەی بە یەکسانی نوێنەرایەتی بکەن و سیاسەتی یەکسان جێبەجێ بکەنم بۆیە چاوەڕوانی ئەوە دەکەین کە لایەنە سیاسییەکان ژنان لە شارەکان و ناوچەکان و شارۆچکەکان هەڵبژێرن کە ئەگەری زۆریان هەیە بۆ هەڵبژاردنی پۆستی شارەوانی، کاندیدەکان بۆ کۆبوونەوەی شارەوانییەکان و ئەنجومەنی پارێزگاکان دەبێت وەک یەک ژن و یەک پیاو لیست بکرێن، نابێت ژنان لە مافی خۆ کاندیدکردن ڕەت بکرێنەوە، جارێکی دیکە، وەک پێویستی دیموکراسی، پێویستە پرۆسەی هەڵبژاردنی کاندیدەکان بە ڕوونی جێبەجێ بکرێت.

 

 

کاندیدەکان ژینگەدۆست و بەرژەوەندەی خەڵک بگرنە دەست

ئیشک ڕایگەیاند، سەرەڕای پرۆسەی هەڵبژاردنی کاندیدەکان، ئەوان تایبەتمەندییەکانی هەڵبژاردنی کاندیدەکان بە گرنگ دەزانن و وتی:  سوورین لەسەر ئەوەی کە هەموو کاندیدە ژن و پیاوەکان یەکسانی ڕەگەزی قبوڵ بکەن و ڕێز لە مافەکانی مرۆڤ و ژنان و سروشت و ئاژەڵەکان بگرن بەرامبەر بە هەموو جۆرەکانی جیاکاری، هیوادارین کاندیدەکان لەسەر ئەم بابەتانە بوەستن. سەبارەت بە قووڵبوونەوەی کێشەکانی وڵات، سوور دەبین لەسەر ئەوەی کە کاندیدەکان پارێزگاری لە سیکۆلاریزم و سەروەری یاسا دەکەن، ڕێز لە زانست دەگرن نەک سەرمایە، بیر لە بەرژەوەندییەکانی خەڵک و سروشت بکەنەوە و ئامانجیان بەرەنگاربوونەوەی هەژاریی بێت، دەمانەوێت ئەو شوێنە بدرێت بەو کاندیدانەی کە هەستیارن لە ژینگەناسیدا، بۆ پاراستنی دادپەروەری کەشوهەوا و بتوانن سیاسەتەکان بۆ کاریگەرییەکانی قەیرانی کەشوهەوا و هەموو کارەساتەکان پەرەپێبدەن.

 

"ئەگەر ژنان سەرکەوتووبن، دیموکراسیش سەرکەوتوو دەبێت"

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە: دەتوانین لە هەرێمەوە دەست پێبکەین و بگەینە دیموکراسی، کە حەزی هەموومانە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی خەڵک و ژیان لەگەڵ بنەمای هاوڵاتیبوونی یەکسان، مافی نوێنەرایەتیکردنی یەکسانمان هەیە لە حکومەتە ناوخۆییەکان و لە هەموو شوێنێک، دەڵێین ئەگەر ژنان سەرکەوتن بەدەستبهێنن، دیموکراسی و وڵاتەکەش سەرکەوتوو دەبێت.