ئیقباڵ ئەرەن: ئیتر داواکارییەکانمان بۆ ویژدانی کۆمسیۆن ماوەتەوە
ئیقباڵ ئەرەن، لە دایکانی شەممە، کە پێشتر لەبەردەم کۆمیسیۆن قسەی کرد، ڕایگەیاند، هیچ ئەنجامێک دەرنەکەوتووە، ئێتر بۆ ویژدانی کۆمیسیۆن ماوەتەوە.

ناوەندی هەواڵ
ئیقباڵ ئەرەن خوشکی ونبوو خەیرەتین ئەرەن کە لە کۆبوونەوەی کۆمیسیۆن بەشداریی کردبوو قسەی کردو ڕایگەیاند کە هەمیشە هیوایان بە بەڕێوەبردنی تێکۆشانیان هەیە. ئیقباڵ ئەرەن ڕایگەیاند تا ئێستا نەیانتوانیوە ئەنجامێکی ئەرێنی و دیار لە کۆمیسیۆنەکانی داد و ڕاستی، یان لە نووسینگەی سەرۆکوەزیران بەدەست بهێنن و ڕایگەیاند کە ناتوانین بۆ ئێستا بڵێن 'دڵنیایی چارەسەری' ئەمەیە.
ئیقبال ئەرەن وتیشی: ئێمە وەک بنەماڵە، دایکان و کەسانی شەممە ئەوە ٣٥ ساڵە بە ئاشکرا دەڵێین کە چیمان دەوێت. باسی داواکارییەکانمان دەکەین، دەمانەوێت چارەنووسی کەسوکاری ونبووەکانمان ئاشکرا بکرێت. هەموو هەفتەیەک ئەمە دووبارە دەکەینەوە. دەمانەوێت تاوانباران رووبەڕووی دادگا ببنەوە، بۆیە لەم کۆمیسیۆنەدا هەمان نموونەمان هێنایەوە کە کەسوکارەکانمان بە چ شێوەیەک بێسەروشوێن کراون، چونکە هەموویان بە هەمان شێوە بێسەروشوێن بوون- و ناوی ئەو ٥٨٤ کەسە بێسەروشوێن کراوەمان و ئەو شوێنانەی کە تێدا بێسەروشوێن بوونە راگەیاندووە، هاوکات داواکارییەکانمان دووپاتکردەوە، ئەوەی ئێمە کردمان تەنها شوێنەکەی گۆڕابوو، چونکە هەموو هەفتەیەک ئێمە هەمان داواکاریمان دووبارە دەکەینەوە. لەوانەیە لە کۆمسیۆنەکەدا کەسانێکی نزیک لە تاوانباران هەبووبن. بۆیە سەیری ڕووخساری ئەو کەسانەمان کرد و دیسان داواکارییەکانمان باسکرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەمیشە هیوا هەیە. ئەگەر هیوایان نەبوایە نەیاندەتوانی درێژە بە تێکۆشان بدەن وتی: ئێمە پێشتر بۆ لێژنەی دادپەروەری و ڕاستی لێدوانمان داوە، داواکارییەکانمان ڕاگەیاندووە، بەڵام بینیمان هیچ هەنگاوێک نەنرا، بۆیە لە ئاستێکی وەهادا نییە کە بتوانم بڵێم ئەمە 'چارەسەرییەکی دڵنیاکەرەوەیە' بەڵام بەڕای من قسە و داواکارییەکانمان بە ڕادەی پێویست سەرنجی ئەندامانی کۆمیسیۆن و سەرۆکی کۆمیسیۆنیان ڕاکێشا. بە بۆچوونی من کاریگەریمان هەبوو. ئیتر لەمەودوا بۆ ویژدانی ئەوان ماوەتەوە، چونکە ئەمە ئیتر پرسێکی ویژدانییە.