لە ساڵی ٢٠٢١ـەوە تاوەکو ئێستا هەزارو ٦٩٧ تووشبووی نوێی شێرپەنجەی مەمک لە دهۆک تۆمار کراوە
هۆبەی شێرپەنجە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی دهۆک بڵاوی کردەوە، لە ماوەی پێنج ساڵدا واتا لە ساڵی ٢٠٢١ـەوە تاوەکو ئێستا هەزار و ٦٩٧ تووشبووی نوێی شێرپەنجەی مەمک تۆمار کراون و لە نۆ مانگی ڕابردوودا ٢٨٣ تووشبوو لەو پارێزگایە تۆمار کراون.
ناوەندی هەواڵ
هۆبەی شێرپەنجە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندرووستیی دهۆک، ئامارێکی سەبارەت بە تووشبووانی نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک لە پارێزگای دهۆک بڵاوکردەوەو ئاماژەی بەوەکراوە، لە ماوەی پێنج ساڵدا واتا لە ساڵی ٢٠٢١ـەوە تاوەکو ئێستا هەزار و ٦٩٧ تووشبووی نوێی شێرپەنجەی مەمک تۆمار کراون و لە نۆ مانگی ڕابردوودا ٢٨٣ تووشبوو لەو پارێزگایە تۆمار کراون.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە ساڵی ٢٠١٠ تەنیا ٢٩ تووشبووی شێرپەنجەی مەمک تۆمار کراون، بەڵام ئەو ژمارەیە لە ساڵی ٢٠٢٥ بووە بە ٣٢٠ تووشبووی نوێی مەمک.
هەروەها، ئاماری هەموو شێرپەنجەکان لە پێنج ساڵی ڕابردوودا بەم شێوەیەیە: ساڵی ٢٠٢١هەزار و ١٦ تووشبووی نوێ، ساڵی ٢٠٢٢ هەزار و ٤٣٤ تووشبووی نوێ، ساڵی ٢٠٢٣ هەزار و ١٨٠ تووشبووی نوێ، ساڵی ٢٠٢٤ هەزار و ٣٠٣ تووشبووی نوێ، ساڵی ٢٠٢٥ هەزار و ٥٥٢ تووشبووی نوێ و لە نۆ مانگی ئەم ساڵدا هەزار و ٤٠٤ تووشبووی نوێ تۆمار کراون.
هاوکات ئاماری تووشبووانی شێرپەنجەی مەمک لە دهۆک لە نێوان ئەو پێنج ساڵەدا بەم شێوەیەیە: ساڵی ٢٠٢١، ٢٢٢ تووشبووی نوێ، ساڵی ٢٠٢٢، ٣١٧ تووشبووی نوێ، ساڵی ٢٠٢٣، ٢٦٤ تووشبووی نوێ، ساڵی ٢٠٢٤، ٢٩١ تووشبووی نوێ، ساڵی ٢٠٢٥، ٣٢٠ تووشبووی نوێ و لە نۆ مانگی ئەم ساڵدا ٢٠٢٦، ٢٨٣ تووشبووی نوێ تۆمار کراون.
ئەوەشخراوەتەڕوو، بەشێکی تووشبووانی شێرپەنجەکە هی دەرەوەی هەرێمی کوردستانن و زۆرترین تەمەنی تووشبووانی شێرپەنجەی مەمک لە نێوان ٤٠ بۆ ٤٩ ساڵن، کە دەگاتە ٢٨.٤٪ـی تووشبووان و دواتر تەمەنی ٥٠ بۆ ٥٩ ساڵ دێت، کە دەگاتە ٢٤.٣٪ـی تووشبووان.