یونسکۆ داوای کردنەوەی خوێندنگەی کچان دەکات لە ئەفغانستان
یونسکۆ داوای خوێندنی کچانی ئەفغانی کرد و وتی: "ئایندەی ئەفغانستان پشت بە پەروەردەی کچان و کوڕان دەبەستێت".

ناوەندی هەواڵ
کۆمیتەی کەلەپووری جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بواری ڕۆشنبیری و پەروەردەیی "یونسکۆ" لە بەیاننامەیەکدا داوای لە بزوتنەوەی تاڵیبان کرد، کە لە ١٥ی ئابەوە دەستی بەسەر ئەفغانستاندا گرتووە، کە وەک خوێندنگای کوڕان خوێندنگای کچانیش بکەنەوە.
یونسکۆ وتویەتی: "داهاتووی ئەفغانستان پشت بە پەروەردەی کچان و کوڕان دەبەستێت ئەمە ئەوەندەی گرنگە کە پێویستە ڕێگە بە هەموو مامۆستایان بدرێت بگەڕێنەوە قوتابخانە بۆ ئەوەی وانە بڵێنەوەو لە پەیوەندیدا بن بۆ دروستکردنی کەشوهەوایەکی ئارام و گشتی".