ئەو ژنە ڕۆژنامەنووسانەی کە تیشک دەخەنە سەر کێشەی کۆچبەران خەڵاتکران

لەجەزائیر لەکێبڕکێیەکدا کە لەلایەن ڕێکخراوی کۆچبەرانی نێودەوڵەتیەوە ڕێکخرابوو، سێ ڕۆژنامەنوسی ژن خەڵاتکران.

نەجوە ڕاحم

جەزائیر- لە پێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتیدا کە بە هاوکاری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران لەگەڵ میدیا ئینتەرفاس دەستیپێکرد، سێ ژنی ڕۆژنامەنوسی جەزائیری خەڵاتی یەکیان وەرگرت، کاریمە نیکا، بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی میدیای ئینتەرفاس تیشکی خستە سەر کاری ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە دوێنێ خەڵاتەکەیان وەرگرت و وتی: "زیاتر لە ٤٠ چالاکی ڕۆژنامەوانیمان وەرگرت، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران، بەهۆی کارامەیی و دەستکەوتەکانی ژنانی ڕۆژنامەنووسی جەزائیری لە کەیسی کۆچ و کۆچبەراندا، بۆ دەستەبەرکردنی دەرفەتەکان بۆ یەکسانی نێوان ئەو دوو ڕەگەزە، جەختی لەسەر هەلی چوونە ژوورەوەی ڕۆژنامەنووسانی ژن کردەوە".

 

بابەتە دیاریکراوەکان تیشکیان خستە سەر ئەوەی ڕوویدا

کاریمە نیکا ئاماژەی بەوەکرد کە باوەڕی بە ئەندامیەتی دەستەی سوێندخۆرانی خەڵک هەیە وەک ڕۆژنامەنووس مستەفا بن فەودێل، دەرهێنەری سەید ئەحمەد بێن سامان،  دەرهێنەر ئامینە حەداد و وێنەگر لویسا عەمی، خۆیان لە بواری ڕۆژنامەوانیدا سەلماندووە و وتی: "کاتێک ڕۆژنامەنووسان بەهۆی ئەرکەکانیانەوە کێشەی کۆچ و کۆچبەران دەگرنەدەست، هیچ کەسێک بە هەر هۆیەک کۆچیان کردبێت،  لەو ئاستەدا هەواڵ نادەن کە سوکایەتی بە دانپێدانانەکانیان بکات، هەروەها ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران لەجەزائیر کاردەکات بۆ هاندانی ڕۆژنامەنووسانی ژن و پیاو بۆ ڕوونکردنەوەی ئەو مەرجانەی کۆچبەران تێیدا دەژین، ئەوە لەگەڵ بەرهەمهێنانی باشترین بەرهەم هات".

 

کاریمە نیکا ڕایگەیاند کە پێشبڕکێکارەکان بەپێی مەرجەکانی پێشبڕکێکە دەستنیشانکراون و ئاماژەی بەوەدا کە لە بڕگەکانی "باشترین بەرهەمهێنان"دا،  "باشترین وتاری ڕۆژنامەوانی"، "باشترین وێنە"، "باشترین پۆدکاست" یان "بەرنامەی ڕادیۆ" و "باشترین ڕۆژنامەنووسی ڕادیۆ" خەڵاتکران.

 

 

ڕۆژنامەنوسانی ژن خەڵاتیان پیدرا

لە بەشی "باشترین وتاری ڕۆژنامەوانیدا" ڕۆژنامەنووس حەنا مەنەسریە، دەرهێنەر ڕیما کارکوبان و ڕۆژنامەنووس سوهیلا بێن عەلی خەڵاتکران، ڕۆژنامەوان سوهیلا بن عەلی خۆشحاڵی و شانازی خۆی بە ناونیشانی "les chemins errants" بە بردنەوەی خەڵاتی باشترین بەرهەمی ڕۆژنامەوانی لە بەشی "باشترین بەرنامەی ڕادیۆ" دەرببڕیت، ڕۆژنامەوان سوهیلا بن عەلی ڕایگەیاند کە کارەکەی کاریگەری هەبووە لەسەر کۆمەڵگە.

 

خەڵاتی باشرین ڤێدیۆ بۆ ڕیما کارکۆبان

دەرهێنەر ڕیما کارکۆبان کەناونیشانی "لا ڤی پاس لی لاتی" لەجۆری ڕیپۆرتاژ، خەڵاتی باشترین ڤیدیۆو خەڵاتی باشترین دروستکەریشی بردەوە، وتی کە ئەو زۆر دڵخۆشە کە کۆمەڵێک ژنی کۆچبەری لە ئەفریقای باشوورەوە بینیوەو بەهای ئەم خەڵاتە بیندراوە.