ئێشکگری چاودێری لە مەخموور لە دژی گۆشەگیری بەردەوامە
چالاکیی ئێشکگری لە کامپیمەخموور کە بە ئامانجی دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکرد، لە ٥٧٨ەمین ڕۆژدا بەردەوامە و گروپی ١١٤ دەستبەکاربووە.

مەخموور
چالاکیی ئێشکگری کە لە ٢٠ی تەمووزی ٢٠٢٣ لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی "مەخموور" بە ئامانجی دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکرد، لە ٥٧٨ەمین ڕۆژیدا بە دەستپێکردنی گروپی ١١٤ بەردەوامە، پێش دەستپێکردنی چالاکییەکە، بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی ئازادیی کوردستان، خولەکێک ڕێزگرتن بەڕێوەچوو، دوای ڕێزگرتن بەهادین شەمزینی بە ناوی گرووپی ١١٣ قسەی کرد.
بەهادین شەمزینی ئەو پیلانگێڕییە نێودەوڵەتییەی لە ١٥یشوباتدا لە دژی ڕێبەری گەلی کورد ئەنجامدرا، ئیدانەی کرد و وتی: پیلانەکە لە کەسایەتیی ڕێبەردا لە دژی هەموو گەلی کورد و گەلانی ئازادیخواز ئەنجام دراوە، بەڵام هەمووان دەزانن کە پلانەکە بە بەرخۆدانی ڕێبەر پووچەڵکرایەوە، ئەوانەی شکستیان هێنا دەوڵەتە هەژموونەکان و دەوڵەتی داگیرکەری تورک بوون، ئەوەی سەرکەوتوو بوو، بیری ڕێبەر و بەرخۆدانی گەلی کورد بوو.
مەراسیمەکە بە دەستپێکردنی گروپی ١١٤ەو دروشمی "بژی ڕێبەر ئاپۆ" و "بێ ڕێبەر ژیان نییە" کۆتایی هات.