بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە خوێندنگەی زەنجانی ئێران ١٥ خوێندکار بریندار بوون

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە خوێندنگەی زەنجانی کچان لە ئێران ١٥ خوێندکار برینداربوون.

ناوەندی هەواڵ

 

 بەرپرسی بەشی فریاکەوتنی زەنجان ڕایگەیاند، ١٥ خوێندکاری پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی کچانی باهۆنەر لە زەنجان بەهۆی ئاگرکەوتنەوە بریندار بوون.

 

بە وتەی بەرپرسی بەشی فریاکەوتنی زەنجان، ١٥ خوێندکاری ئەم پەیمانەگەیە بەهۆی کێشەی هەناسەدان و فشاری دەروونی بەهۆی ئاگرەکەوە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی وەلیعەسر و ئایەتوڵڵا مووسەوی لە زەنجان.

 

بەگوێرەی ڕێکخراوی فریاکەوتن، هیچ یەکێک لە خوێندکارەکان تووشی سووتان نەبوون و باری گشتییان بە "باشە" پێناسە دەکرێت.

 

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوەی زەنجان، وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئاگرەکە لە خوێندنگەکە کۆنتڕۆڵ کراوە و هیچ کێشەیەک لە شوێنەکەدا نییە، ڕایگەیاند کە هۆکاری ئەگەری ڕووداوەکە کارەبا بووە.

 

زۆرێک لە بیناکانی خوێندنگەکان لە ئێران کۆنن و پێکهاتەیەکی کۆنیان هەیە، گرنگی نەدانی بەرپرسانی خوێندنگەکان و پەروەردە بە گشتی بە پێکهاتەی کۆنی بیناکان و وایەرەکانی ناو بیناکان و دابینکردنی ئامێری گەرمکەرەوەی ستاندارد لە خوێندنگەدا هەمیشە کێشەی زۆری بۆ خوێندکاران دروست کردووە و ژیانی خۆیان خستۆتە مەترسییەوە.