یەرەژە ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی پیرۆز کرد

یەرەژە پەیوەست بە ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا بەڵێنی بەردەوامیدان بە تێکۆشانی حەقیقەت و ڕەواندنەوەی تاریکی دووپات کردەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

یەکێتی ڕاگەیاندنی ژن (یەرەژە) پەیوەست بە ٢٢ی نیسان ١٢٧ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕۆژنامەگەری کوردی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: دەنگی حەقیقەت یەکەمین جار لە ساڵی ١٩٨٢ لە لایەن دامەزرێنەری ڕاگەیاندنی ئازاد، مەزڵوم دۆغانەوە لە زیندانی هەڵبڕا. لەوکاتەوە ڕاگەیاندنی ئازاد بووە یەکێک لە بناغەکانی تێکۆشانی دادپەروەری، ئازادی و هەبوون.

 

لە ڕاگەیاندراوەکەدا سەنج خراوەتەسەر ڕۆڵی ژنانی کورد لە مێژووی ڕاگەیاندنی ئازاد و کاتی دامەزراندنی یەرەژە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

 

لە ڕاگەیاندراوەکەدا یەرەژە بەڵێنی بەردەوام بوون لەسەر ڕێچکەی حەقیقەت دراوە و هاوتووە: کەسێتی شەهیدانی ڕۆژنامەوانی؛ دڵیشان ئیبش، جیهان بیلگین، ئەیلول نوهلات، دلۆڤان گەڤەر، مەریەم محەمەد (ئاگری یەڵماز)، ئاهین فایەق (ئەرین جودی)، ڕیم خۆشمان، ڕۆهەندا عەفریندا بە ڕێزدارییەوە هەموو شەهیدانی ڕاگەیاندنی ئازاد یادەکەینەوە. بە بەردەوامیدان بە تێکۆشانی حەقیقەت، هەموو تاریکییەکان دەڕەوێنینەوە.