ئێران دوو ژنی کوردی ئەشکەنجە دا
ڕژێمی ئێران هێرشی کردە سەر ماڵێک لە شاری بیرەنجیر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دوو ژنی کوردی ئەشکەنجە دا.

ناوەندی هەواڵ
ڕێکخراوی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەبارەی ئەشکەنجەدانی دوو ژنی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو دوو ژنی کورد بە ناوەکانی “ئەستی چوغر” تەمەن ٨٠ ساڵ و “سەعادەت بایەزیدی” تەمەن ٤٥ ساڵ، داپیرە و دایکی چالاکوانی سیاسیی “فەرزین توت” لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێرانەوە لە پیرانشار ئەشکەنجە دران.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو هێزانەی سوپای پاسداران هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی چالاکوانە سیاسییەکە و هێرشیان کردووەتە سەر داپیرە و دایکی و بریندارکراون، کە شەش ددانی “سەعادەت بایزیدی” دایکی شکێنراوە، هەموو کەلووپەلی نێو ماڵیشیان تێكدراون.
دەشڵێن، ئەو چالاکوانە سیاسییە لە باشووری کوردستان دەژیی.
جێگای ئاماژەیە، لە مانگی ڕابردوودا نزیکەی ٦٨ هاوڵاتیی و چالاکوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیر کران.