ئەمینە شەنیاشار لە ئەنقەوە لە گەڕان بەدوای دادپەروەریدا بەردەوامە

ئەمینە شەنیاشار لە ئەنقەرە بەردەوامی بە ئێشکگری دادپەروەری بۆ دوو کوڕەکەی و هاوژینەکەی دەدات کە لە ڕەحا کوژران.

 

ناوەندی هەواڵ- ئەمینە شەنیاشار، کە هاوژینەکەی و دوو کوڕەکەی لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا لەلایەن پاسەوانان و کەسوکاری ئیبراهیم خەلیل یەڵدزی پەرلەمانتاری ئاکەپەوە لە ناوچەی پرسوسی ڕەحا کۆمەڵکوژکران، لە بەردەم دادگای ڕەحا لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕی چالاکیی ئێشکگری بۆ دادپەوەرییان لە 9ی ئاياری ٢٠٢١ەوە دەستپێکردووە و ماوەی ٢٨ ڕۆژە لە ئەنقەرە درێژە بە ئێشکگرییەکەیان دەدەن.

ئەمینە شەنیاشار، کە لەبەردەم وەزارەتی داد دانیشتبوو بە پانکارتی "دادپەروەری"، داوای کرد ئەو کەسانەی هاوژینەکەی و دوو کوڕەکەیان کوشتووە دادگایی بکرێن و کوڕە زیندانییەکەی فادیل شەنیاشار ئازاد بکرێت.