ئەمرۆ لە سەرتاسەری کوردستان تاقیکردنەوەى پۆلی دوانزە بەڕێوەچوو
تاقیکردنەوەی بەکەلۆری بۆ پۆلی دوانزە ئەمڕۆ دەستیپێکرد و بە پێی ئامارەکانیش لە پارێزگای هەڵەبجە زۆربەی خویندکاران کچن و مامۆستایانى سەرپەرشتیاریش ژنن.
هەڵەبجە
سەرلەبەیانى ئەمڕۆ تاقیکردنەوەى پۆلی دوانزەى ئامادەیی دەستىپێکرد و بەو بۆنەیەشەوە لە کاتژمێر ٧:٠٠ تا ١٠:٣٠ خولەکی بەیانی ئینتەرنێت لە هەرێمی کوردستان ڕاگیرا.
ساکار عبدالواحید، لێپرسراوی بەشی تاقیکردنەوەکان لە بەڕێوەبەرایەتى پەروەردەى هەڵەبجە، تایبەت بە ئاژانسی ژنها دوا و وتى: ئەمڕۆ تاقیکردنەوەی پۆلی دوانزەى ئامادەیی زانستى، وێژەیی، بەشە پیشەسازی و پیشەییەکان دەستىپێکرد، تێیدا ١٩٧٢ خوێنکار بەشدارن لە تاقیکردنەوەکانئ خولی یەکەم، لەو ژمارەیەش ١٠٨٦ لە ڕەگەزی مێ و ٨٨٧ لە ڕەگەزى نێرن.
هەروەها وتی: ٢١١ مامۆستا سەرپەرشتی تاقیکردنەوەکان دەکەن و ١٥١ مامۆستا لە رەگەزی مێ و ١٠٣ مامۆستا لە ڕەگەزی نێرن.
ئەو سەرپەرشتیارە ئاماژەشی بەوەدا کە سەرجەم خوێندکاران لە ٥١ هۆڵی تاقیکردنەوەدا تاقیکردنەوە دەکەن و پەروەردەى هەڵەبجە هەموو پێداویستییەکانیان دابین کردووە.
ت.پ