ئەمنستی لە جەزائیر دەستبەسەرکردنی پارێزەرانی مافی مرۆڤی شەرمەزار کرد
ئەمنستی ئینتەرناشناڵ ئیدانەی زیادبوونی سیاسەتەکانی دەسەڵاتدارانی جەزائیری کرد دژی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و کارمەندانی مافی مرۆڤ لەم چەند هەفتەیەی دواییدا. جەزائیر

ئەمنستی ئینتەرناشناڵ ئیدانەی زیادبوونی سیاسەتەکانی دەسەڵاتدارانی جەزائیری کرد دژی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و کارمەندانی مافی مرۆڤ لەم چەند هەفتەیەی دواییدا.
جەزائیر
ئەمنستی ئینتەرناشناڵ لەڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکرد کە دەسەڵاتدارانی جەزائیر لەم چەند هەفتەیەدا ٢٧ پارێزەری مافەکانی مرۆڤ و چالاکوانانی ئاشتیخوازیان دەستگیرکردوە و زیندانییان کردوون، بەلایەنی کەمەوە ٢٩٠ کەس تەنیا بۆ دەربڕینی بیروڕاکانیان لەزیندانەکانی جەزائیر زیندانیکراون.
ئەمنە ئەلقیلالی جێگری بەڕێوەبەری فەرمانگەی هەرێمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا داوای ئازادکردنی هەموو چالاکوانانی ئاشتیخواز و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ کرد.
دەسەڵاتدارانی جەزائیر لە ساڵی ٢٠٢١ەوە هەوڵیان داوە کۆتایی بە خۆپیشاندانە گشتییەکان بهێنن، بۆیە سەدان چالاکوان و پارێزەری مافەکانی مرۆڤ و ڕۆژنامەنووسانیان دەستگیرکردووە.