"یەکڕیزیی کورد دەرئەنجامی ڕەنج و فیداکاریی ساڵانێکە"

ژنانی کورد لە کانتۆنی جزیرە، کۆنفرانسی یەکڕیزیی و یەکهەڵوێستی کوردیان بەرز ڕاگرت و جەختیان لەوە کردەوە کە یەکڕیزیی دەرئەنجامی ساڵانێک ڕەنج و دەستکەوتەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوایە، ژن هەمیشە لە خەبات و بەرخۆدان بۆ یەکگرتوویی کورد بەشدار بووە.

ڕۆنیدا حاجی  

 

حەسەکە- ڕۆژی ٢٦ی نیسان، کۆنفرانسی یەکڕیزیی و یەکهەڵوێستی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان بە بەشداری زیاتر لە ٤٠٠ کەس لە ڕۆژئاوا، باکوور و باشوور، ناوچەکانی دیکەی سووریا و دەرەوەی وڵات، لە شاری قامیشلۆ بەڕێوەچوو، ژنانی کورد لە ڕێگەی ئاژانسەکەمانەوە خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی و ٢٦ی نیسانیان بە ڕۆژێکی مێژوویی پێناسە کرد. 

  

نوهادشیندی، لە تل تەمر ئاماژەی بەوەدا، کە کۆنفرانسەکە هەنگاوێکی پیرۆزە، نوێنەرایەتی ئیرادەی ئازادی کۆمەڵگە دەکات و وتی: ئەم ساتەوەختە مێژووییە، کە ساڵانێکە خەون و خواستی گەلی کورد بووە، بەختەوەرین ئەمڕۆ شاهیدی سات و ڕۆژە مێژووییەکان دەبین. ساتەکانی وەک ئەمانە کاتێک خەون و خواستەکانی داپیران و باپیرانمان دێنە دی. لە ڕاستیدا ئەم ڕۆژە بە ئاسانی نەهاتەدی، ئەوە دەرئەنجامی ساڵانێک ڕەنج و فیداکاری بوو لە شۆڕشدا، چەندە نایاب و سەرنجڕاکێشە کە ئەمڕۆ دەتوانین دەرئەنجامی رەنجمان لەبەردەم چاوماندا ببینین و بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی ئەم کارە، ئەمڕۆ یەکگرتوویی گەلی کورد بەدیهاتووە. 

 

"گەلی کورد بە بانگەوازێکی مێژوویی ڕۆژێکی مێژوویی نوێ کردەوە" 

لە درێژەی قسەکانیدا نوهاد ئاماژەی بەوەدا کە گەلی کورد لە وەڵامی ئەو بانگەوازە مێژووییەی بۆ ئاشتی و چارەسەری دیموکراتیک کە لە ٢٧ی شوباتدا لە لایەن  ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلانەوە پێشکەشی کردبوو، ڕۆژێکی نوێی مێژوویی پیرۆز کرد و وتی: لەم پرۆسەیە هەستیارەدا کە سووریا پێیدا تێدەپەڕێت، وەک وەڵامێک بۆ خواستی گەلی سوریا بۆ بویادنانی وڵاتێکی دیموکراتیک، فرەیی، فرەلایەن، سووریای نامەرکەزی کە کەرامەت و ناسنامەی گەلان دەپارێزێت.ئەمڕۆ بەم هەنگاوە خەریکە سیاسەتەکانی دوورخستنەوە و دابەشبوون بەرەو کۆتایی دەچێت و سووریا بەرەو ئایندەیەکی ئازاد و ناسنامە بونیاد دەنێت ئەمە سەردەمی یەکگرتوویی بوو، لەگەڵ بانگەوازی ئاشتی لەلایەن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجاڵانەوە هەنگاو بنێن بۆ دەستەبەرکردنی ماف و بوونیان. 

 

"ژنان بۆ یەکڕیزیی کورد پێشنەگایەتییان کرد" 

بەیان خەلیل کە خەڵکی شاری حەسەکەیە ئاماژەی بەوەدا کە ژنان ساڵانێکە بۆ گەیشتن بە هەنگاوێکی ستراتیجی وەک یەکگرتوویی کورد خەبات و بەرخۆدان دەکەن و وتی:  یەکڕیزیی کورد پیرۆز دەکەین و هەنگاوێکی مێژووییە بەرەو بونیادنانی سووریایەکی نوێ کە لەسەر بنەمای ئازادی و هەمەچەشنی و دیموکراسی و دەستەبەرکردنی ئازادی ژنان و کۆمەڵگە بێت ڕۆژێک ئەوان هەموو سات و ڕۆژێک سەرقاڵی کارکردن بوون، ئەمڕۆش ئێمە ئەنجامی ئەم کارە دەژین ئێمەش ئەم هێزە بەکاردەهێنین بۆ داوای مافەکانمان و دەستەبەرکردنی سووریایەکی نامەرکەزی کە تێیدا مافەکانی هەموو پێکهاتەیەک پارێزراو بێت، ئەم هەنگاوە وەڵامێکە بۆ پلانەکانی جینۆساید و لەناوبردن.