یەکەم ژنی پاکستان وەک دادوەری دادگای باڵا سوێندی خوارد
عایشە مەلیک کە تەمەنی ٥٥ ساڵە، وەک دادوەر سوێندی خوارد و ئێستا شانبەشانی ١٦ هاوەڵی نێر لە بەرزترین دادگای وڵات لەسەر کورسییەکەی دادەنیشێت.

عایشە مەلیک کە تەمەنی ٥٥ ساڵە، وەک دادوەر سوێندی خوارد و ئێستا شانبەشانی ١٦ هاوەڵی نێر لە بەرزترین دادگای وڵات لەسەر کورسییەکەی دادەنیشێت.
ناوەندی هەواڵ
عایشە مەلیک وەک یەکەم ژن لە مێژووی پاکستاندا بۆ دادوەری دادگای باڵای پاکستان سوێندی خوارد، ئەو زۆرکات کاری کردووە بۆ ئەوەی یاسا پیاوسالارییەکان بوەستێنێت و ساڵی ڕابردوو تاقیکردنەوەی پزیشکیی بۆ پەردەی کچێنی قەدەغە کرد.
ژنان لە پاکستان تێدەکۆشن بۆ دادپەروەری لە کەیسەکانی دەستدرێژی سێکسی و تاقیکردنەوەی پەردەی کچێنی، بەرز بوونەوەکەی عایشە مەلیکیش بۆ دادگای لوتکەی پاکستان لەوانەیە ڕێگاکە زیاتر بۆ ژنان پاک بکاتەوە بۆ چوونە ناو دەسەڵاتی دادوەری کۆنەپەرستی مێژوویی و پیاوسالاری.
خەدیجە سدیقی، پارێزەر و چالاکوانی بواری مافەکانی ژنان وتی: "ئەو هەموو بەربەستەکانی لە سیستمی دادوەریدا شکاندوە و رێگە بە ژنانی تری ناو سیستمەکە دەدات بەرەو پێشەوە بڕۆن، هیوادارم ئەمە ببێتە هۆی ئەوەی کە لە داهاتوودا بڕیاری زیاتری ژنان لەلایەن دادوەرییەوە بدرێت".