یەکەم دانیشتنی دۆسیەی ئەمینە شەنیاشار ئەمڕۆیە

ئەمینە شەنیاشار کە ماوەی ٥٤٤ ڕۆژە لەبەردەم دادگای ڕوحا دەستی بە "ئێشکگری دادپەروەریی" کردووە، بە تۆمەتی ناوزڕاندن و سوکایەتیکردن بە ئیبراهیم یەڵدز، ئەمڕۆ شایەتی دەدات و خەڵکێکی زۆر لە بەردەم دادگادان بۆ پشتگیریکردنی خێزانی شەنیاشار.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ئیبراهیم خەلیل یەڵدز پەرلەمانتاری ئاکەپە و بەرگریکارەکانی هێرشیان کردە سەر بنەماڵەی شەنیاشار لە هاوژینی ئامینە شەنیاشار و کوڕێکی کوژران و کوڕێکیشی بریندار بوو، بۆ ئەوەی دادپەروەری جێبەجێبکرێت و تاونابار سزا بدرێت، لە  ٩ی ئاداری ٢٠٢١ ئامینە شەنیاشار و فەریت شەنیاشاری کوڕی دەستیان کرد بە ئێشکگری دادپەروەری و هەموو بەیانیەک لە پرسوسەوە ئەو بنەماڵەیە بۆ بەردەم دادگای ڕوحا دەڕۆیشتن.

 

ئامینە شەنیاشارکە بەردەوامە لە چالاکییەکەی، بەهۆی ئەوەی قسەی لەسەر ئیبراهیم ئەڵدز کردبوو، بە تۆمەتی ناوزڕاندن و سوکایەتی کردن پێی، ئەمڕۆ لە دادگا وتەی لێوەردەگیرێت.

 

گروپێک لە بەڕێوەبەرانی پارتی دیموکراتی گەلان "هەدەپە" و پلاتفۆرمی دیموکراتیی ڕوحا دەستیان کرد بە دانیشتنێک بۆ پشتگیریکردنی بنەماڵەکە پێش دانیشتنەکە، لەسەر بلۆکە کۆنکرێتییەکانی بەردەم دادگا، پانکارت بۆ بنەماڵەی شەنیاشار و ئەو کەسانەی دادپەروەریان دەوێت هەڵواسرا.

 

بنەماڵەکە لەسەر هەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان بڵاویان کردەوە: "ژیانی بێدیوزمان (سەعید نورسی) لە دادگا و زینداندا تێپەڕیوە، ئەم زوڵمە دەزانرێت و لە مێژوودا شوێنی خۆی لە لاپەڕە ڕەشەکاندا گرتووە، ئێستا هەمان ئەو زوڵمە دەکرێت لە دایکێک، ڕازیبوون بە زوڵم، زوڵمە" ، سەعید نورس.