داواکاری گروپی پشتیوانی ژنان لە ڕۆزا ئۆتونبایڤا
گروپی پشتیوانی ژنانی ئەفغانستان داوایان لە ڕۆزا ئۆتونبایڤا کرد کە پشتیوانی لە مافەکانی گەلی ئەفغانستان بکات بەتایبەتی ژنان.
ناوەندی هەواڵ
گروپی پشتیوانی ژنانی ئەفغانستان، بە بڵاوکردنەوەی تویتێک سەبارەت بە هەڵبژاردنی ڕۆزا ئۆتونبایڤا وەک سەرۆکی نوێی یونامی لە کابول، داوایان لێکردووە "هیوایەک بۆ گەلی ئەفغانستان بهێنێت، بەتایبەتی ژنان".
گروپی پشتیوانی ژنانی ئەفغانستان پێشوازی لە هەڵبژاردنی ڕۆزا ئۆتونبایڤا کرد وەک نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەفغانستان و وتی: پێشبینی دەکرێت سەرۆکی نوێی یونامی بەناوی تاڵیبان قسە نەکات بۆ ئەوەی بێلایەنی بپارێزێت و مسۆگەری دادپەروەرانەی یارمەتییەکان لەڕێگەی پشتگیریکردن لە مافەکانی خەڵک، بەتایبەتی ژنان بکات.
شایانی باسە ٢ی ئەیلولی ئەمساڵ، ڕۆزا ئۆتونبایڤا، سەرۆکی پێشووی قرغیزستان لەلایەن ئەنتۆنیۆ گۆتێرێسەوە وەک نوێنەری نوێی خۆی بۆ ئەفغانستان و سەرۆکی ڕێکخراوی یونامی هەڵبژێردرا.