یەکگرتنی ژنان ڕێگری لە توندوتیژی دەکات

ژنانی چالاکوانانی میسری ڕایانگەیاند، ناڕەزایەتییەکانی هیندستان گرنگە و پێویستە ژنان لە شوێنی کاردا بپارێزرێن.

ئەسما فەتحی

 

قاهیرە- لە هەموو جیهاندا ڕۆژانە هێرش دەکرێتە سەر ژنان، بەهۆی نەبوونی سەلامەتی لەو شوێنانەی کە ژنان کاریان تێدا دەکەن، نزیکەی لە هەموو شوێنێک، ڕووبەڕووی چەندین بارودۆخی خراپ دەبنەوە.

 

کوشتنی پزیشکێکی هیندی یەکێکە لەو حاڵەتانە، ئەو پزیشکە تەمەن ٣٠ ساڵە لەکاتی ئەرکدا دەستدرێژی کراوەتە سەر و دواتر کوژراوە، هاوشێوەی ئەم ڕووداوە، چەندین ڕووداوی دیکە لە هیندستان لە کاتە جیاوازەکاندا ڕوویانداوە.

 

خۆپشاندانەکان لە هیندستان گرنگن

لەمیا لوتفی، چالاکوانی ژنان و بەڕێوەبەری بەرنامەی بەهێزکردنی یەکسانی و بەرەنگاربوونەوەی هەڵاواردن لە ڕێکخراوی ژنی نوێ وتی: لە هیندستان ئاگاییەکی بەرچاو توندوتیژی دژی ژنان هەیە بەهۆی ئەو ڕووداوانەی کە ڕوودەدەن، بۆ نموونە دەستدرێژی بەکۆمەڵ و توندوتیژی دژی ژنان، یەکێک لەوانە دوایین ڕووداوی نەخۆشخانەکەیە، ئەو ناڕەزایەتیانەی کە لەلایەن پزیشکەکانەوە دەستیپێکردووە زۆر گرنگە چونکە خەڵک پێویستیان بە ئاگادارکردنەوە هەیە لەو جۆرە بارودۆخانەدا، ئەو توندوتیژییەی کە بەرامبەر بەو ژنە پزیشکە کراوە و کوشتنەکەی ەنها لە یەک دەوڵەتدا نییە، ڕووداوی لەو جۆرە لە میسرو هەروەها لە زۆرێک لە وڵاتانی عەرەبی ڕوودەدات.

 

لەمیا لوتفی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەو کەسانەی پەیوەندییان لەگەڵ حکومەتدا هەیە لە سزا ڕزگاریان دەبێت، هەرچەندە چەندین جۆری توندوتیژی ئەنجام دەدەن، بەڵام زۆرجار ڕزگاریان دەبێت، هەندێک حاڵەتی دەستدرێژیکردن هەیە، تۆمەتبارەکان ڕزگار دەکرێن و ئەو کەسانەی دەستدرێژییان کراوەتە سەر تاوانبار دەکرێن.

 

نەبوونی پاراستن لە شوێنی کار

لەمیا لوتفی ڕایگەیاند، شوێنەکانی کار پێویستیان بە پاراستن هەیە، بۆ ڕێککەوتن پەیماننامەی ١٩٠ وڵات واژۆبکرێت و وتی: چونکە ئامانجی دروستکردنی دونیایەکی کاری سەلامەتە بۆ هەموو لایەک، ئەو شوێنەی پزیشکەکەی لێ کوژراوە دەبوو پارێزراوبێت، شوێنەکانی وەک نووسینگە و شوێنی گەڕان و سەرنجدان شوێنی کراوەن و ژمارەیەکی زۆر خەڵکی لێین، بەڵام بەو هۆیەوە تا ڕادەیەکی دیاریکراو پارێزراون و ناتواندرێت دەستدرێژی بکرێت، لە شوێنە گشتییەکان و شێوازەکانی گواستنەوەدا ئاسایش نییە، بۆ ماوەیەکی زۆر زۆرترین ڕێژەی پێشێلکاری بەرامبەر بە ژنان لەو شوێنانە ڕوودەدات، ئەو کارەی بەرامبەر ئەو پزیشکە هیندییە و ئەو پەرستارە میسرییە کە دوای نیوەشەو لە کارەکەی دەچووەوە ماڵەوە، لەلایەن شۆفێرەکە و هاوڕێکەیەوە دەستدرێژی زایەندی کراوەتە سەر، ئەمانە هەندێک لەم نموونانەن.

 

"دۆسیەی پەرستارەکە لە میسر هاوشێوەی پزیشکەکەی هیندستانە"

 لەمیا لوتفی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هەندێک بابەت لە یەکترەوە نزیکە، ​​چونکە چەند ساڵێک لەمەوبەر پەرستارێک لە میسر لەکاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە دەستدرێژی کراوەتە سەر، دەبوو لە بارودۆخێکی پارێزراودا بچێتە ماڵەوە، هەروەها هەڵوێستی هاوسەرەکەی گرنگ و سەرنجڕاکێش بوو، چونکە ئەویش پشتیوانی لێدەکرد، ژنانی ناوچەی ڕۆژهەڵات بە گشتی زیانێکی زۆریان پێدەگات، چونکە یاساکان وەک پێویست نایانپارێزن، هەر بۆیە باری سەلماندن و چاوەڕوانی درێژە، جگە لەوەش کۆمەڵگە ئیدانەی ئەو ژنانە دەکات کە ڕووبەڕووی ڕووداوەکان بوونەتەوە و لە ئەنجامدا ژنان گلەیی ناکەن.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا لەمیا لوتفی جەختی لە پێویستی هەبوونی سیاسەتەکانی پاراستنی ژنان لە شوێنی کارو واژۆکردنی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان بۆ پاراستنی مافەکانی ژنان و گۆڕینی کولتووری کۆمەڵگە کردەوە.

"هۆکار زۆرن و کردارەکان بەردەوامن"

ئایە عەبدولحەمید، چالاکوانی ژنان وتی: توندوتیژی دژی ژنان لە جیهاندا ڕوودەدات، چونکە لە هەموو وڵاتێکدا بکەران دەزانن کە بە یاسا پارێزراون، زۆرجار ئەو ژنانەی ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە تۆمەتبار دەکرێن و زۆر پرسیاریش بێ وەڵام دەمێننەوە، تەنها بۆ ئەوەی ڕێگای ڕزگاربوون بۆ تاوانباران بکرێتەوە، هەروەها بابەتەکە لە هیندستان یەکێکە لە ڕووداوە گشتییەکان، بەداخەوە ڕووداوی هاوشێوە لە میسر و وڵاتانی عەرەبی و هەندێک وڵاتی ئەوروپاش ڕوودەدات.

 

"دەبێت سیستەمی پاراستن لە شوێنی کاردا هەبێت"

 ئایە عەبدولحەمید ڕوونیشیکردەوە کە چەندین کردەوە هەیە کە پەیوەستن بە کولتووری کۆمەڵایەتی پیاوئاڕاستەکراوەوە و لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: پێویستە سیاسەتی پاراستن و کامێرای چاودێری ڕوون و شەفاف هەبێت، دیوار و ڕێڕەوی درێژ دەبێتە هۆی پێشێلکاری دژی ژنان، پێویستە یاسای گشتی هەبێت بۆ پاراستنی ژنان بە شێوەیەکی جددی و سزاکان توندتر بن.