پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو پۆلیسانەی کە منداڵەکەیان ئەشکەنجەداوە، کراوەتەوە

لێکۆڵینەوە لەو پۆلیسانە کراوە کە منداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵیان بەناوی "ی.د " لە شارۆچکەی لیجەی ئامەد ئەشکەنجەداوە، بارۆی ئامەد دژ بەو پۆلیسانە سکاڵای کردووە کە پڕۆسەی یاساییان بەرامبەر پەیڕەو بکرێت.

ئامەد

 

فەرمانگەی داواکاری گشتی لیجە لە دوای کاردانەوەی ڕووداوەکەی شەوی ڕابردوو لە ناوچەی لیجەی ئامەد منداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵ بەناوی "ی.د" کە لەگەڵ هاوڕێکەی دەگەڕایەوە بۆ ماڵەوە، لەلایەن پۆلیسەوە ڕفێندرا و ئەشکەنجە درا، دواتر ئاژانسی میزۆپۆتامیا ڕووداوەکەی بڵاوکردەوە، بنەماڵەی ئەو منداڵە و پارێزەرەکەی داوای لێپرسینەوەیان کرد.

 

لێکۆڵینەوە لە پۆلیس دەستیپێکردووە

نوسینگەی داواکاری گشتی ئامەد ئاماژەی بەوەکرد کە لێکۆڵینەوە لەو پۆلیسانە دەستیپێکردووە و لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوەیەکی دادوەری لەلایەن داواکاری گشتیەوە کراوە سەبارەت بەو ڕووداوەی کە لە ناوچەی لیجە ڕوویدا و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکرایەوە لێکۆڵینەوەکە بە وریاییەوە ئەنجام دەدرێت.

 

بارۆی ئامەد سکاڵای لەسەر پۆلیس تۆمار کرد

کاردانەوەکان و هەوڵەکانی دژ بە ئەشکەنجەی پۆلیس بەردەوامە، هەروەها بارۆی ئامەد سکاڵای لە پۆلیس کردووە و ڕایگەیاند، بەدواداچوون بۆ لێدوان و پڕۆسەی یاسایی دەکەن، بەهۆی تاوانەکانی "ئەشکەنجەدان و مامەڵەی خراپەوە"،  "بریندارکردنی بە مەبەست"، "ڕفاندن"، "هەڕەشە" و "سوکایەتی" داوای لەداواکاری گشتی ئامەد کرد و سکاڵای لەسەر پۆلیس تۆمار کرد، هەروەها دەبێت ببرێنە شوێنی یاسایی و وتە لیوەرگرتن.

 

کۆمسیۆنی منداڵانی هەدەپە: شەرمەزاری دەکەین

نورای تورکمان و حوسەین کاچماز، هاووتەبێژانی کۆمسیۆنی منداڵانی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە لەبارەی ئەو کردەوە ڕەگەزپەرستی و هێرشانەی کە لە نەورۆزی ٢٠٢٣دا ڕووبەڕووی منداڵان بووەوە لێدوانێکی نووسراویان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: "هێرشە ڕەگەزپەرستانەکان بۆ سەر منداڵان لە نەورۆزدا جیاوازی نییە، لە ڕەنگی جلەکانیانەوە بۆ ئاگری نەورۆز لە گەڕەکەکاندا کرانەوە، منداڵان تۆمەتبار دەکرێن و توندوتیژییان بەرامبەر دەکرێت، دەبێت لێکۆڵینەوەی پێویست لە ئەو کەسانە بکرێت کە هێرشیان کردە سەر "ی.د".

 

لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئەشکەنجەی منداڵان لەلایەن ئەو کەسانەی کە بەرپرسانی ئاسایشن قبوڵ ناکەین و شەرمەزاری دەکەین، تا کۆتایی پرۆسەی لێکۆڵینەوە پەیڕەو دەکرێت دووبارە دەڵێینەوە، ئەم حکومەتە ڕەگەزپەرستە و دوژمنی منداڵانە! سەرەڕای دەیان ساڵ ڕەگەزپەرستی و نەتەوەپەرستی لەسەر ئەم خاکە، منداڵانی کورد پەرۆشی و باوەڕی خۆیان بە ژیان لە ئاگری نەورۆزەوە وەردەگرن".

 

چی ڕوویدا؟

"ی.د" تەمەن ١٤ ساڵ کاتێک لەگەڵ هاوڕێ تەمەن ١٠ ساڵانەکەی لە ناوچەی لیجەی ئامەد دەگەڕایەوە بۆ ماڵەوە، لەلایەن پۆلیسەوە ڕاگیرا و ڕفێندرا و ئەشکەنجە درا، ی.د سەرەتا بردرایە ناو زەوییەکی چۆڵ و پێیان وت بڵێ "من تورکم" و "دژایەتی کورد بکەن، سرودی سەربەخۆیی بڵێنەوە" و ئەشکەنجە درا، ئەو منداڵە کە لە شەودا لەلایەن گوندنشینێکەوە دۆزرایەوە، دەست و قاچی بەسترابووەوە و فڕێدراوەتە چاڵێکەوە، دواتر گەیەندراوەیە نەخۆشخانە و پێدەچێت چاوێکی بینایی لەدەستبدات.