کۆچبەرانی عەفرین: کێشەی سەرەکی کامپەکانی کۆچبەران نەبوونی ئاوە

ژنانی عەفرین دانیشتووی کامپی بەرخۆدان لە شەهبا باسیان لە سەختی و ئاستەنگەکانی ناو کەمپەکانی کۆچ کرد و ڕایانگەیاند کە ژنان ئەوانەن کە زۆرترین زیانیان پێدەگات و ڕایانگەیاند کە کێشەی سەرەکیان کەمی ئاوە.

حەسنا محەمەد

 

شەهبا- لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین، سەختی و ئاستەنگەکان لە کامپەکانی کۆچبەران لە شەهبا سەختتر دەبن، لە لایەک هێرشە لەشکرکێشییەکانی دەوڵەتی تورک کە لەم دواییانەدا کامپەکانی کردۆتە ئامانج، لە لایەکی دیکەشەوە حکومەتی دیمەشق گەمارۆی ناوچەکەی چڕتر کردووەتەوە، تەنانەت ئاوی خواردنەوە کە لەلایەن UNCEF دابین دەکرێت و لە کامپەکاندا دابەش دەکرێت لەلایەن حکومەتی دیمەشقەوە بڕاوە، هەروەها ئەمەش دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی و پیسبوون، دۆخی منداڵان لە مەترسیدایە، چونکە ئاوی پاک نییە و ناچارن ئاوی پیس بەکاربهێنن.

 

ئیدارەی خۆسەری عەفرین-شەهبا هەوڵ دەدات کامپەکە بە پێی ئەگەرەکانی ئێستا و لە چوارچێوەی گەمارۆدا بێ ئاو بمێنێتەوە، بەڵام بەس نییە بۆ دابینکردنی هەموو کامپەکانی کۆچبەران، هۆکاری ئەمەش گەمارۆ و هێرش و نەبوونی دەرفەتە، ئەو ژنانەی لە کامپی بەرخۆدان نیشتەجێ بوون، ڕایانگەیاند.

 

کێشەی سەرەکی لە کامپەکاندا ئاوە

نەورۆز زەنی ئاماژەی بەو سەختی و ئاستەنگانە کرد کە لە کامپەکاندا بە تایبەتی لە وەرزی هاویندا دەیبینن و وتی: ئێمە ڕووبەڕووی ئاستەنگی زۆر دەبینەوە، بەتایبەتی لە وەرزی هاویندا پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە و ئێمە لەناویداین جگە لەوەش یەکێکە لە سەختییە سەرەکییەکان لە کامپەکەدا کێشەی ئاوە، حکومەتی دیمەشق ئاوەکەی بڕیوە، دەوڵەتی داگیرکەری تورکیش هێرش دەکاتە سەرمان و کامپەکان دەکاتە ئامانج بەم سیاسەتانە، دەیانەوێت جارێکی تر دەرگای کۆچبەری بکەنەوە پێویستە هەمیشە پاکوخاوێنی هەبێت لە کامپەکانی کۆچبەریدا، بەڵام نەک پاک و خاوێنی نییە بەڵکو پێداویستییەکانی منداڵانیش دابین ناکرێت.

 

"حکومەتی دیمەشق تا دێت گەمارۆکانی توندتر دەکات"

ئریفا بیلال سەرنجی بۆ ژیانی کامپەکانی کۆچبەران ڕاکێشا و وتی: ژیان لە کامپەکانی کۆچبەران ژیان زۆر سەختە، کێشەی سەرەکی کە لە کامپەکەدا ڕووبەڕوومان دەبێتەوە، حکومەتی دیمەشق هەوڵ دەدات ژیانی خەڵکی شەهبا قورستر بکات بۆ سەرکوتکردن و لاوازکردنی بەرخۆدانیان، بەڵام بەرخۆدانی ئێمە بەهێزترە لە هێزی ئەوان، ئیدارەی خۆسەر پاڵپشتیی خەڵک دەکات و ئاو بۆ کامپەکان دابین دەکات، بەڵام بەهۆی دەرفەتەکانی هەرێمەوە ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەبێتەوە، پێویستە شوێنە پەیوەندیدارەکان دەستبەجێ دەستوەردان لەگەڵ حکومەتی دیمەشق بکەن و ئاو بۆ کامپەکانی کۆچبەران بهێنن چونکە ژیانی هەزاران کەس و منداڵ لە مەترسیدایە.