ڕیحان لۆقۆ: سزای لەسێدارەدان بەڵگەیە لەسەر ترسی ڕژێمەکان لە ڕاپەڕینەکان
ڕیحان لۆقۆ، وتەبێژی کۆنگرەی ستار، پشتڕاستکردنەوەی سزای لەسێدارەدانی چالاکوان پەخشان عەزیزی و ژمارەیەک لە زیندانییە سیاسییە ژنەکانی دادگای باڵای ئێرانی شەرمەزار کرد و وتی: بە لەسێدارەدانی ژنان ناتوانن خەباتی ئێمە لاواز بکەن.
پەروین ئامارا
قامیشلۆ- ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ژنان، بڕیاری پەسەندکردنی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی کە ڕۆژی ٤ی ئابی ٢٠٢٣ دەستبەسەر کرابوو، ئیدانە کرد و جەختیان لە گرنگی زیادکردنی هاودەنگی بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزاکە و کۆتاییهێنان بە پێشێلکارییەکانی ئێران دژی چالاکوانان و کۆمەڵگەی مەدەنی کردەوە.
دەسەڵاتدارانی ئێران بە تۆمەتی یاخیبوون و ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە ڕژێمی ئێران، سزای لە سێدارەدانی بەسەر پەخشان عەزیزیدا سەپاند، هەروەها دادگای باڵا سزای لەسێدارەدانی لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ پشتڕاستکردەوە.
ڕیحان لۆقو، وتەبێژی کۆنگرەی ستار ڕایگەیاند، زۆرێک لە ژنە چالاکوان و سیاسەتمەدارەکان کە ڕۆڵی پێشەنگیان لە ڕاپەڕینی “ژن، ژیان، ئازادی” بە پشتیوانی ژنان بینی و بێدەنگ نەبوون، لەلایەن ڕژیمی ئێرانەوە کرانە ئامانج، یەکێک لەو چالاکوانانە پەخشان عەزیزییە بەهۆی بەشداریکردنی لە ڕاپەڕین دەستگیرکرا و سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.
"ئازادیخوازان ڕووبەڕووی سزای لەسێدارەدان دەبنەوە"
ڕیحان لۆقۆ ئیدانەی پشتڕاستکردنەوەی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و زیندانییەکانی دیکەی دادگای باڵای کرد و وتی: پێش هەموو شتێک بڕیاری پەسەندکردن و پشتڕاستکردنەوەی سزای لەسێدارەدانی ئیدانە دەکەین، و دەڵێین بڕیارێکی ناڕەوایە ژنێک کە. خەبات بۆ ئازادی ژنان و ئازادی کۆمەڵگەکەی دەکات و داوای مافەکانی دەکات ڕووبەڕووی بڕیاری نادادپەروەرانەی لەو جۆرە ببێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم سزای لەسێدارەدانانە تەنانەت لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکاندا نامرۆڤانەن و لە پاشخانی ڕاپەڕینی ژن، ژیان، ئازادیدا، زۆرێک لەو ژنانەی کە یاخیبوون لە دژی ئەو زوڵمەی هەزاران ساڵ بەسەریاندا هاتبوون، لەسێدارەدران، هەندێکی دیکەش سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرا.
"ڕژێمی ئێران لە پریشکی خەباتی ژنان دەترسێت"
ئەوەشی خستەڕوو، هەموو ئەو ژنانەی کە لە ڕاپەڕیندا خۆیان ڕادەست نەکرد و بەرخۆدانیان کرد، سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرا، ڕژیمی ئێران دەیەوێت لە ڕێگەی سێدارەو کردەوەی نامرۆڤانە ڕێگری لە خەباتی ژنان بکات و سەرکوت بکات ئەم چالاکوان و زیندانییە سیاسیانە وەک پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی و زیندانیانی سزای لەسێدارەدان، هەموویان بەهۆی یاخیبوون و داکۆکیکردنیان لە مافەکانی ژنان دەستگیرکراون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمە ئەوە دەردەخات کە ڕژێمی ئێران چەندە لە دەسەڵاتی ژنانی خوێندەوار دەترسێت کە بەرخۆدێرن و ملکەچی سیستمی ناسیۆنالیستی نین بۆ ئەوەی پریشکی خەباتی ژنان لە سەرانسەری جیهاندا بڵاونەبێتەوە، خەڵک بە سزای لەسێدارەدان لە مافەکانیان زەوت دەکرێن.
"پێویستە هەموو لایەک بە هاودەنگی لەگەڵ پەخشان عەزیزی بوەستن"
ڕیحان لۆقۆ داوای لەدامودەزگاکانی مافی مرۆڤ و هەموو ڕێکخراوەکانی ژنان کرد کە یەکدەنگ بن و پاڵپشتی پەخشان عەزیزی بکەن، به مەبەستی کۆتاییهێنان به سزای لەسێدارەدان و هەموو جۆرە توندوتیژییەکانی دژ بە ژنان، ئێمە لە ڕێکخراوی کۆنگرەی ستار ئەو کردارە نامرۆڤانەیە ئیدانە دەکەین، بڕیارەکان ئێستا لە دۆخێکداین کە بەتەنها ئیدانەکردن بەس نییە، پێویستە هەموو ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ژنان بچنە مەیدان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو کارانە و هاوسۆزی دەرببڕن.