ڕیحان لۆقۆ: هاوپەیمانی گەل و ژنان وەڵامی هێرشەکانە

ڕیحان لۆقۆ، وتەبێژی کۆنگرەی ستار ئاماژەی بەوەکرد، هاوپەیمانی گەل و ژنان بۆ ئازادی کەشێکی تەندروست دروست دەکات وەڵامێکە بۆ ئەو هێرشانەی سەر خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان کە لە ڕابردوودا لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکیاوە ئەنجامدران.

ڕۆنیدا حاجی

 

حەسەکە-لە ٢٠ی ئایاردا ٢٢ پارت و ڕێکخراو "یەکێتی گەلان و ژنان بۆ ئازادی"یان بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان پێکهێنا، نوێنەرانی ٢٢ پارت و تەڤگەری ژنان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییان ئەنجامدا و هاوپەیمانێتییەکەیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ١١ی حوزەیران. ڕاگەیاند، سەبارەت بەو بابەتە، ڕیحان لۆقۆ، وتەبێژی گشتی کۆنگرەی ستار لێدوانی دا.

 

لە ٢٢ پارت و ڕێکخراوەوە "هاوپەیمانی گەل و ژنان بۆ ئازادی"

 ڕیحان لۆقۆ ڕایگەیاند، ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی ١١ی حوزەیران بەردەوامە و وتی: دوای ئەوەی کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە 11ی حوزەیران بەڕێوەدەچێت، بەپێی ڕێکخراوی ژنانی کۆنگرەی ستار و پەیەدە ڕێککەوتنێک بۆ ڕای گشتی و گەل ڕاگەیەندرا، لە چوارچێوەی ئەم ڕێککەوتنەدا کۆبوونەوەیەک لەگەڵ هەموو لایەنەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجامدرا، پێکەوە وەک پارت و تەڤگەرو ڕێکخراوەکانی ژنان، ئامادەکارییەکانمان بۆ شارەوانی دیموکراسی و ئیکۆلۆژی کە بە پێشەنگایەتی ژنان بونیاد نا، کە چۆن دەتوانین بەشداری هەڵبژاردنی گشتی بکەین و خۆمان ڕێکبخەین؟ لەسەر ئەم بنەمایە دەتوانین بڵێین لە ئەنجامی کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ پارت و ڕێکخراو و تەڤگەرەکانی ژنان؛ ٢٢ پارتی سیاسی پێکەوە ئەو هاوپەیمانییەیان بە ناوی "هاوپەیمانی گەل و ژنان بۆ ئازادی" ڕاگەیاند.

 

بونیادنانی شارەوانی دیموکراتیک و ئیکۆلۆژی بە بەشداری هەموو پێکهاتەکان

 ڕیحان لۆقۆ ئاماژەی بەوەکرد، بوونی هەموو پێکهاتەیەک لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاوە لە لیستەکاندا زۆر گرنگە و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەمە هاوپەیمانییەکی نێوان ٢٢ پارت و ڕێکخراوی ژنانە, ئامانج لێی بە لیستێک کە کورد و عەرەب و سریانی و ئەرمەن و چەرکەسی و ئێزدی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەخۆ بگرێت، ئەو پێکهاتانەی کە باوەڕیان بە بونیادنانی شارەوانی دیموکراتیک و ئیکۆلۆژی هەیە، هه روەها له باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، چه ندین لیستی جیاواز له پارت و ڕێکخراوەکانی ژناندا ئاماده دەکرێن و به ڕای گشتی ڕادەگەیەنن.

 

"بە هاوکاریی گەل و ژنان ژینگەیەکی تەندروست دروست دەکرێت"

ڕیحان لۆقۆ تیشکی خستەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان و لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: ئامانجمان ئەوەیە کە لە سەدەی ٢١دا، بە هیوایەکی زۆر و بە زانینی ژنانی ئازاد، بتوانین شارەوانی دیموکرتیک و ئیکۆلۆژی و ڕزگارکەری ژنان بونیاد بنێین، پێکەوە جارێکی تر دەتوانین شارەوانی دیموکراتیک، کۆمەڵگایەکی ئازاد لە ڕێگەی سیستمی هاوسەرۆکییەوە بە پێشەنگایەتی ژنان بونیاد بنێین، سەرەڕای ئەو سەختییانەی کە لە هەموو لایەکەوە ڕووبەڕوومان دەبنەوە، ئامانجی سەرەکیمان بونیادنانی ژینگەیەکی تەندروستە.