ئاوارەکان لە سلێمانی بەشداری هەڵبژاردنیان کرد
زیاتر لە ١١ هەزار ئاوارەی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بەشداری دەنگدانی تایبەت دەکەن لە سنوری سلێمانی.

ناوەندی هەواڵ
لە کاتژمێر ٧:٠٠ی بەیانییەوە دەنگدانی تایبەت دەستیپێکردووە، لە سنوری پارێزگای سلێمانی ١١ هەزار و ١١٥ ئاوارە بەشداری دەنگدان دەکەن بەپێی ئاماری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان.
ئاوارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق و شەنگال لە سێ کامپدا لە شارەدێی عەربەتی سەربە پارێزگای سلێمانی نیشتەجێن، ١١ هەزار و ١١٥ کەسیان مافی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردندا هەیە و لە دوو بنکەی دەنگدان دەتوانن دەنگبدەن.
ت.پ