"ئاشتی بە چەک نییە، چارەسەریش لە دانپێدانانی کورد و گفتوگۆ لەگەڵ ڕێبەر ئۆجالان دەستپێدەکات"

ئارزو کەهرمان، چالاکوان لە تەڤگەری ئازادی ژنان "تەژەئا" لە میانەی بەشداریکردنی وەک ئەندامی پێشەنگایەتی لە کۆبوونەوەکانی "کۆمەڵگەی ئاشتی و دیموکراتیک"، جەختی لەوە کردەوە، کە بۆ یەکەمجار بە درێژای هەموو قۆناغەکانی هەڵمەتەکە سەرنجی ئیرادەی گەلی داوە.

ئارژین دیلەک ئۆنجەل


ئامەد- لە هەوڵێکدا بۆ کۆتایی هێنان بە ململانێ و شەڕی ساڵانێک، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بانگەوازێکی بڵاوکردەوە، تیایدا پەکەکە کۆتایی بە خەباتی چەکداری و دەستپێکی چالاکیی سیاسی ڕاگەیاند. تەڤگەرەکە لە ١١ی تەمووز بە لەناوبردنی کۆمەڵێک لە چەکی ئەندامەکانی چالاکی سیاسی خۆی دەستپێکرد.

 

لە پەرلەمانی تورکیا لیژنەیەک پێکهێنرا بۆ ئەنجامدانی هەمواری یاسای پێویست و ئاگادارکردنەوەی بۆچوونی گشتی لە بەرەوپێشچونی پرۆسەی کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری پەکەکە، جگە لەوەش کۆبوونەوەکانی کۆمەڵگەی ئاشتی و دیموکراتیک بە دەستپێشخەری پارتی دێم، تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) و پارتی دەبەپە دەستیپێکرد، بە ئامانجی ڕونکردنەوەی پرۆسەکە.

 

"گفتوگۆ و دانپێدانان بە ڕاستی کورد ڕێگای ئاشتیە"

ئارزو کەهرمان ، ئەندامی کۆبوونەوەکانی پێشەنگایەتی کۆمەڵی ئاشتی و دیموکرات و چالاکوان لە تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) ، لە هەڵسەنگاندنی پڕۆسەی بەرەو چارەسەرکردنی پرسی کورد، باسی لە کۆبوونەوە کۆمەڵایەتیەکان کرد کە لەو چوارچێوەیەدا دەستیپێکردوە و خواستەکانی ژنان سەبارەت بە پرۆسەکە.

 

ئارزو کەهرمان ئاماژەی بەوەدا: کە بانگەوازەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢٧ی شوباتدا ئاشکرای کرد کە چارەسەری دیموکراتی لە سەدەی ٢١دا بە چەک ناتوانرێت بەدی بهێنرێت، بەڵکو بە گفتوگۆ و دانوستانە، دوپاتی کردەوە، کە ساڵانێکە بەدوای لایەنێکدا دەگەڕا بۆ ئەوەی چارەسەرێک بدۆزێتەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، دەوڵەتی تورکیا و ئەو عەقڵییەتانەی کە لە حوکمڕانیدا سەرکەوتو بوون، بۆ چەندین سەدە نکۆڵیان لە بوونی گەلی کورد کردوە و ئەو سیاسەتانەی نکۆڵیش هۆکاری دەستپێکردنی خەباتی چەکداری پەکەکە بوون.

 

ڕونیشی کردەوە، کە پەکەکە لە وەڵامی بانگەوازەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ژمارەیەک لە چەکەکانی سوتاندوە و لەناویان بردوە. وتی: دەرکەوتوە کە دەکرێت لە چوارچێوەی برایەتی گەلاندا بە ئاشتی بژین، هەروەها ژیان لە ئاژاوەگێڕیدا هیچ ئەنجامێکی نابێت، ئەمڕۆ جەنگی جیهانی سێیەم دەستیپێکردوە، شەڕێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەرەی سەندوە، بەداخەوە ئێمەی کورد ناچارین باجی هەر شەڕێک بدەین کە لە ناوچەکەدا هەڵبگیرسێت، هەروەها ئەم دۆخە گرنگی پێگەی کوردیشی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشکرا کردوە.

 

ڕونیشیکردەوە، یەکێک لە هۆکارەکانی ڕێگریکردن لە چەسپاندنی زلهێزە باڵادەست و سەرمایەدارەکان بۆ ئەوەی بەتەواوەتی بوونی خۆیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا جێگیر بکەن، ڕاستی گەلی کورد و هەڵوێستەکەیەتی. ئەوە ڕوون بووەتەوە کە دەوڵەتی تورکیا ئەم ڕاستیەی شیکردۆتەوە و درکی بەوە کردوە کە بەبێ کورد ناتوانێت هیچ کارێک بکات، هەروەها بەبێ ئەوان ناگات بە هیچ چارەسەرێک، تێگەیشتوە کە ڕزگاری تورکیا لە دانوستان بە ڕاستی کورددایە، و لێرەوە پرۆسەی دانوستان دەستی پێکردوەتەوە.

 

"داوا لە هاوڵاتیان دەکرێت چارەسەری ئەو پرسە لە باوەش بگرن و کردەوەکانی دەوڵەت داهاتوی پرۆسەکە دیاری دەکەن"

ئارزو کەهرمان ئاماژەی بەوەدا، کە هەر دوای دەروونی بانگەوازەکە، ژنان ڕژانە سەر شەقامەکان و کۆبوونەوەیان لە باکووری کوردستان و تورکیا ئەنجامدا، لە دروشمی 'ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی'یەوە دەستیپکرد لە ئامەد و پارێزگاکانی لە ١٧ تا ٢٢ی حوزەیران و لە ٥ی ئاب کۆتایی پێهات، لەم کۆبوونەوانەشدا زۆر پرس گفتوگۆیان کرا، هەندێک نیگەرانی تێپەڕێنران و ئەو نیشانە پرسیارانەی کە لە مێشکی گەلەکەماندا بوو کە پێشنیارەکانیان پێشکەش دەکرد، لابران.

 

جەختیشی لەوە کردەوە، کە لەم قۆناغەدا وابەستەیی هاوڵاتیان بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و تێڕوانینی ئەوان بۆ ئەو وەک پێشەنگێک جارێکی دیکە دیار بوو. لە هەموو کۆبوونەوەیەکدا ئەو ژنانەی کە دەرفەتی قسەکردنیان پێدرابوو، دەیانوت: متمانەمان بە تەڤگەرەکەمان و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەیە، پابەندین بە بڕیارەکانیەوە، ئەوان بە چەندین قۆناغی دانوستانەکاندا تێپەڕین، بەڵام هەموویان پەکیان کەوت، لەگەڵ کەوتنی ئەم پرۆسانە متمانەیان گومانی تێکەوت، سەرەڕای ئەوەش دەیانوت: ئێمە پشتگیری لە پرۆسەکە دەکەین بەهۆی متمانەمان بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بۆ یەکەمجار بە ئیرادە و ڕوونیەکی وا لە خستنەڕووی داواکاریەکانیان بینیمان.

 

ڕونییکردەوە، کە پەسەندکردنی ئەم پرۆسەیە لەلایەن هاوڵاتیانەوە دەبێت لەلایەن دەوڵەت و حکومەتەوە لەبەرچاو بگیرێت، هاوڵاتیان سەرەڕای ئەو هەموو ئازارەی کە توشی بوون، قوربانیدان و نیازپاکییان نیشانداوە، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا دەوڵەت هیچ هەنگاوێکی بەرجەستەی نەناوە کە هاوڵاتیان ڕازی بکات.

 

لە درێژەی قسەکانیدا، وتی: دەبێت دەوڵەتی تورکیا بە وردی ئەم ڕاستیە شی بکاتەوە و دەبێت بە زوترین کات متمانە بە هاوڵاتیان بدات، لە کاتی کۆبوونەوەکاندا گەل داواکاریەکانی خۆی دەرببڕێت، وە ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی لە پێشەنگی ئەو داواکاریانەیە، هەروەها گرنگیەکی زۆر بە ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەدەن بۆ ئەوەی پرۆسەکە بە باشی بەرەوپێش بچێت، هەموو ژنێک کە دەرفەتی قسەکردنی هەبوو سەرنجی خستۆتە سەر مافی پەروەردە بە زمانی دایکی ئەمە بەو واتایەیە کە هاوڵاتیان بە ئیرادە و ئەرێنی و میانڕەویەوە مامەڵە لەگەڵ پرۆسەکەدا دەکەن، بەڵام داوای جێبەجێکردنی داواکارییەکانیش دەکەن.

 

ئارزو کەهرمان جەختی لەوە کردەوە، کە دامەزراوەکان و هاوڵاتیان لە هەوڵی بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیدان، وتی: لە قۆناغی داهاتودا ئەنجومەن و کۆمینەکانی هاوڵاتیان دادەمەزرێنین، خۆڕێکخستنەوەی خۆمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو عەقڵیەتانەی کە نکۆڵی لە بوونی کورد دەکەن، چاوەڕێی ئەوە ناکەین دەوڵەت بمانپارێزێت، دەتوانین بە هێزی خۆمان خۆمان بپارێزین، ئێمە لەم قۆناغەدا چاوەڕێ ناکەین، بەڵکو خۆمان ڕێکدەخەین و میکانیزمی بڕیاردانی خۆمان دادەمەزرێنین و کار بۆ بەهێزکردنی ئەو بانگەوازەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکەین.
"دەبێت گەلی تورکیا پرۆسەکە لە باوەش بگرێت"

 

ئارزو کەهرمان، زیادی کرد: وڕاستیەکی هەبوو هەیە، کە بە یەکگرتنی گەل لەگەڵ ڕێبەرەکەیان نوێنەرایەتی دەکرێت، ئەمڕۆ بڕیارەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بڕیاری گەلە، بە پێچەوانەشەوە، شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵیدا هەمان شێوازی مامەڵەکردنە لەگەڵ گەلی کورد، ئەو تەنها تاکێک نییە لە دورگەی ئیمرالی.

 

ئاماژەی بە مەراسیمی لەناوبردنی چەک کرد، و جەختی لەوە کردەوە، کە دەوڵەت دەبێت هەنگاوی ئەرێنی بنێت، کە پێشهاتی دیکە بەدوای خۆیدا دێنێت، چونکە ئەوە دەربڕینی نیازپاکی و پەسەندکردنی بانگەوازەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بوو، لەگەڵ گرتنەبەری ئەم هەنگاوە ئەرێنیانە، نەک هەر کورد بەڵکو هاوڵاتیانی تورکیاش دەبێ ئەم پرۆسەیە لە باوەش بگرن، چونکە ئەو قەیرانە فرەیانەی ئەمڕۆ تورکیا توشی دەبێت، دەرئەنجامی چارەسەرنەکردنی پرسی کوردە.

 

ئارزو کەهرمان، لە کۆتایی قسەکانیدا جەختی لەوەکردەوە، کە چالاکترین گروپ لە قۆناغی نوێدا ژنان و گەنجان دەبن، هاوڵاتیان بە ئیرادە و میانڕەوی و ئەرێنیەوە لە پرۆسەکە نزیک دەبنەوە، لەم قۆناغە نوێیەدا گەلان تەنها لە ڕێگەی یەکڕیزی و ڕێکخستن و کردەوەی هاوبەشەوە دەتوانن دەستکەوت بەدەستبهێنن، بۆیە ژنان و گەنجان بەتایبەتی دەبێت ئەم پرۆسەیە لە باوەش بگرن و لە پێشەنگی بونیادنانی نوێدا بن.