یاسای چوارچێوە لە ڕۆژنامەی فەرمیی تورکیا بڵاوکرایەوە
یاسای “پتەوکردنی یەکگرتنی نەتەوەیی و یەکپارچەیی کۆمەڵایەتی” کە لە ١٢ مادە پێکهاتبوو، لە ڕۆژنامەی فەرمی تورکیادا بڵاوکرایەوە.
ناوەندی هەواڵ
کاتژمێر ١٢:٠٠ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، یاسای چوارچێوە کە ناوی لێنراوە یاسای “پتەوکردنی یەکگرتنی نەتەوەیی و یەکپارچەیی کۆمەڵایەتی” و تایبەتە بە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، لە ڕۆژنامەی فەرمی تورکیا بڵاوکرایەوە.
دوای بڵاوکردنەوەی لە ڕۆژنامەکە، تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، خیری پێوە بێت.
یاساکە لە ١٢ مادە پێکدێت و لە ١٠ـی ئاب بە دەنگی بەڵێی ٤٦٧ پەرلەمانتار لە کۆبوونەوەی گشتیی پەرلەمانی تورکیا پەسەند کرا.