ئاڵەنگاری سەرەکی بۆ کەرتی کشتوکاڵ لە ئەفغانستان چین؟
نە بوونی کۆگای پێویست وخراپی ڕێگاوبانەکان، باجی گومرگی بەرز کە کێبڕکێی بەرهەمەکانی ئەفغانستان لاواز دەکات.

ناوەندی هەواڵ- لە دەشتەکانی پارێزگای غەزنی لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان، ساڵانە هەزاران تۆن سێو و ترێ دروێنە دەکرێت، بەڵام تەنها ژمارەیەکی کەم بە کوالیتی گونجاو دەگاتە بازاڕی جیهانی. لە وڵاتێکدا کە لە %٨٠ ی دانیشتوانی گوندنشین، بۆ بژێوی ژیانیان پشت بە کشتوکاڵ دەبەستن، ئەم کورتهێنانە زیاتر لە ناهاوسەنگییەکی لۆجیستیکی نییە، کۆسپێکی گەورەی ئابوورییە، دەرفەتی بەنرخی هەناردەکردن بەفیڕۆ دەدات، پشت بەستنی وڵات بە دراوسێکانی زیاد دەکات.
بەگوێرەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان، کەرتی کشتوکاڵ یەکێکە لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی ئابووری ئەفغانستان، نزیکەی ٪٢٥ی جی دی پی پێکدەهێنێت،هەلی کار بۆ نزیکەی ٪٤٠ی دانیشتوان دابین دەکات،زیاتر لە ٤ لەسەر ٥ دانیشتوانی گوندەکان بۆ دابینکردنی بژێوی ڕۆژانەیان پشتی پێ دەبەستن.
سەرەڕای ئەم هەموو گرنگییە، کەرتەکە ڕووبەڕووی ئاڵەنگاری گەورە دەبێتەوە کە دیارترینیان لاوازی وەبەرهێنان و نەبوونی تەکنەلۆژیای مۆدێرن بەتایبەتی ساردکەرەوەیە . بارودۆخی سیاسی و ئاسایشی لاواز گەشەپێدانی ئەم کەرتە گرنگە قورس دەکات.
ڕاستی کشتوکاڵ لە ژێر دەسەڵاتی تاڵیبان
تاڵیبان لە مانگی ئابی ٢٠٢١ دەسەڵاتی گرتۆتە دەست، کەرتی کشتوکاڵ دابەزیوە لە یارمەتی حکومەت و کەمبوونەوەی وەبەرهێنانی بیانی.
جووتیاران ئاماژە بە زیادبوونی گرفتەکانی دەستگەیشتن بە بەرهەمە کشتوکاڵییەکان و ژێرخانی بنەڕەتی بەتایبەتی ساردکەرەوە دەکەن. هەرچەندە کشتوکاڵ بەردەوامە لە ٪٣٠ی بەرهەمی ناوخۆییە ، بەڵام نەبوونی تۆڕی کۆگاکان دەبێتە هۆی بەفیڕۆدانی زۆری دانەوێڵە و کەمبوونەوەی دەرفەتی هەناردەکردن.
ساردکەرەوە پێویستییەکی گرنگ بۆ کەمکردنەوەی بەفیڕۆدان لەم بارودۆخەدا، چونکە بەشێکی زۆری بەروبوومی کشتوکاڵی بەتایبەتی میوە و سەوزە پێش ئەوەی بگاتە بازاڕ لەناودەچێت.
سێو و ترێ نمونەی بەرچاون، چونکە بڕی بەرهەمهێنان دەنێردرێن بۆ پاکستان و لەوێ هەڵگیراون، چارەسەر دەکرێن و پاشان دووبارە هەناردە دەکرێنەوە بە ناوی پاکستان.
ڕاپۆرتە ئابوورییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەفغانستان سوودەکانی هەناردەکردن لەدەست دەدات، کە دەکرا ئابووری لاوازی ئەو وڵاتە بەهێز بکات. بازرگانێک لە پارێزگای غەزنی دەڵێت: ئەو بەرهەمانەی ئێستا بەرهەمی دەهێنین ستاندارد نین و لەلایەن هیچ وڵاتێکەوە قبوڵ ناکرێت، بەڵام ئەگەر بتوانین بە باشی چارەسەریان بکەین و پاکیان بکەینەوە، ئەوا دەتوانین هەناردەیان بکەین بۆ وڵاتانی ئەوروپا.
هەروەها جووتیاران ڕووبەڕووی گرفت دەبنەوە لە گواستنەوە بەهۆی خراپی ڕێگاوبانەکان، باجی گومرگی بەرز کە کێبڕکێی بەرهەمەکانی ئەفغانستان لاواز دەکات.
کەرتی کشتوکاڵیش خزمەتگوزاری کشتوکاڵی و پاڵپشتی تەکنیکی کەمە کە کاریگەری نەرێنی لەسەر کارایی جووتیاران هەیە و قەبارەی زیانەکانیان زیاد دەکات. سەرەڕای ئەم بەربەستانە، حکومەتی ئەفغانستان هەوڵ دەدات دۆخەکە باشتر بکات و سوود لە پشتیوانی وڵاتانی وەک چین وەربگرێت کە بەشداری لە پرۆژەکانی ساردکەرەوە دەکەن.
پارێزگای غەزنی کشتوکاڵ لە ژێر ئاڵەنگاری
پارێزگای غەزنی یەکێکە لە ناوچە کشتوکاڵییە دیارەکانی وڵات کە جۆرەها دانەوێڵەی وەک سێو، ترێ، قەیسی، گەنم، جۆ بەرهەم دەهێنێت، بەڵام نەبوونی ساردکەرەوە و هەناردەکردنی ئەو بەروبوومانە بۆ دەرەوەی وڵات زۆر قورسی دەکات.
جووتیارانی غەزنی ئاماژە بەوە دەکەن کە بەرهەمەکانیان بۆ دووبارە کۆگاکردن و هەناردەکردن دەگوازرێنەوە بۆ پاکستان و ئەمەش ئەفغانستان لە داهاتی هەناردەکردنی گونجاو بێبەش دەکات.
سەعید اللە ئەندەر، جووتیارێکی ناوچەکە لە قەزای ئەندەر دەڵێت: ئێمە سێو و ترێ و قەیسی دەچێنن، بەڵام بەهۆی کەمی کۆگاکانەوە، بەشێکی زۆری بەروبوومەکان لەناودەچن پێش ئەوەی بتوانین هەناردەیان بکەین. ئەگەر کۆگای ساردمان هەبوایە، دەمانتوانی بەروبوومەکانمان هەناردە بکەین بۆ بازاڕەکانی ئەوروپا، ئەمەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر داهاتمان دەکرد.
بۆ وەڵامدانەوەی ئەم ئاستەنگانە، حکومەتی ناوخۆیی غەزنی پڕۆژەی دەستپێکردووە بە ئامانجی دامەزراندنی ساردخانەی مۆدێرن.
محەمەد زەکەریا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵ و ئاودێری ڕوونیکردەوە کە ئەم دەستپێشخەرییانە ئامانجیان باشترکردنی کوالیتی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانە لەڕێگەی هەڵگرتنی بەپێی ستانداردی پیشەیی کە یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی زیانەکان و زیادکردنی دەرفەتی هەناردەکردن.
ڕۆڵی چین له دروستکردنی کۆگای سارددا
بۆ پاڵپشتی کردنی ژێرخانی کشتوکاڵی، چین ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت لە بنیاتنانی دامەزراوەکانی کۆگای ساردا.
ئەم پرۆژانە بریتین لە دروستکردنی ٣ کۆگا لە پارێزگاکانی کابول و تەخار و بەدەخشان کە توانای گشتی ١هەزار و ٥٠٠ تۆنە . هەروەها کۆگایەکی دیکەش بە توانای ٥٠٠ تۆن لە ناوچەی مەیدان ورداک تەواو بووە.
ئەم هەنگاوانە بەشێکن لە پاکێجی هاوکاری چین بە ئامانجی کەمکردنەوەی پاشماوەکان و بەهێزکردنی توانای هەناردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی ئەفغانستان.
هەوڵەکانی حکومەت
هەوڵەکانی حکومەتی ئەفغانستان بۆ پەرەپێدانی کۆگای سارد لەم ناوچەیەدا هاوتەریب لەگەڵ دەستپێشخەرییە نێودەوڵەتییەکان بەردەوامە.مسباح دین موستین وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و ئاودێری و ئاژەڵداری جەختی کردەوە کە دروستکردنی ئەم عەمبارانە یارمەتیدەر دەبێت بۆ پاراستنی سەوزە و میوە بۆ ماوەیەکی درێژتر و کەمکردنەوەی زیانەکان و بەهێزکردنی کێبڕکێی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لە بازاڕە ناوخۆیی و جیهانییەکاندا.
وەبەرهێنان لە ژێرخانی کۆگاکردن، لەگەڵ پاڵپشتی تەکنیکی و دارایی، زۆر گرنگە بۆ گۆڕینی کشتوکاڵی ئەفغانستان بۆ کەرتێکی بەرهەمهێنەر و کێبڕکێ. پرسیارەکە هەر دەمێنێتەوە: ئایا حکومەت و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانی دیدگایەکی گشتگیریان هەیە کە بتوانێت ئەم کەرتە گرنگە ڕزگار بکات؟