"ئامانجمان تەنها کۆبوونەوە نییە، بەڵکو ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە"

ژنە کۆچبەرەکانی عەفرین لە دژی سەپاندنی سزای دیسپلینیی و جێبەجێکردنی سیستمی جینۆساید و ئەشکەنجەدان ئاستی تێکۆشان بەرزدەکەنەوە و وتیان: ئامانجمان تەنها کۆبوونەوە نییە، بەڵکو ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە.

حەسنا محەمەد

 

شەهبا-دوای ٤٤ مانگ کۆبوونەوەی بنەماڵە لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدرا، پاریزەران  جارێکی دیکە داوای کۆبوونەوەیان کرد، بەڵام دەوڵەتی تورکیا جارێکی دیکە سیاسەتی گۆشەگیریی بەسەر ڕێبەری گەلی کورددا سەپاند و بە ناوی 'سزای دیسپلین'ەوە بۆ ماوەی سێ مانگ چاوپێکەوتنی لەگەڵ بنەماڵەکەی و پارێزەرانی قەدەغەکرد.

 

گەل بە تایبەتی ژنان لە دژی ئەم بڕیارە وەستاون و هەڵوێستی خۆیان نیشان دەدەن، سەبارەت بە سەپاندنی گۆشەگیری بەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان، ئەو ژنانەی عەفرین کە ڕوویان لە شەهبا کرد، قسەیان بۆ ئاژانسەکەمان کرد.

 

"ئەوەی لە ئیمرالی دەگوزەرێت ئاستی گۆشەگیریی تێپەڕاندووە"

 سەلوا زنکی باسی لەو سزا دیسپلینییەی کرد کە بەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەپێندراوە و وتی: دوای ٤٤ مانگ ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ بنەماڵەکەی کۆبووەوە، ئەم کۆبوونەوەیە هەندێک ئارامی پێبەخشین، داواکاری ئێمە تەنیا کۆبوونەوە نییە، بەڵکو لە ئایندەیەکی نزیکدا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەستەبەر بکرێت، دەوڵەتی تورک سزایەکی دیسپلینیی نوێ بەسەر ڕێبەر ئاپۆدا دەسەپێنێت و بۆ ماوەی سێ مانگ ڕێگە بە هیچ دیدارێک لەگەڵیدا نادات کە ئەمەش جێگەی ئیدانەکردنە، ئەوەی لە ئیمرالی دەگوزەرێت ئاستی گۆشەگیریی تێپەڕاندووە و بووەتە سیستمی جینۆساید و ئەشکەنجەدان، بە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، هەموو ژنان ئازاد دەبن و ژیانێکی هاوبەش جێگیر دەبێت.

 

"دەنگی ئازادی لە شەقامەکان بەرز دەکەینەوە"

دیجلە محەمەد خواستی خۆی سەبارەت بە دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەربڕی و وتی: یەکەم داواکاریمان ئەوەیە کە ڕێبەر ئاپۆ بە شێوەیەکی جەستەیی لە زیندانی ئیمرالی ئازاد بکرێت، بە ئازادکردنی ڕێبەر ئاپۆ هەموو کێشە و ناڕەحەتییەکانی جیهان چارەسەر دەبن، بۆ ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆ ئاستی تێکۆشان و کارکردن لە مەیدانی کۆچدا بەرز دەکەینەوە و دەنگی ئازادی لە شەقام و مەیدانەکاندا بەرز دەکەینەوە ڕێبەر ئاپۆ ئەو کەسەیە کە ڕێگەی دا ژنان لەسەر پێی خۆیان بن و ڕۆڵی خۆیان لە کۆمەڵگەدا بگێڕن، ئێمە بۆ بیرکردنەوەی ئازاد دەوەستینەوە و ڕێبەر ئاپۆ لە سیستمی قڕکردن و ئەشکەنجە ڕزگار دەکەین.

 

"چارەسەری کێشەکان ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە"

سیلڤانە حەمۆ ڕایگەیاند، دەستبەسەرکردنی ڕێبەری گەلی کورد پێشێلکردنی سەرجەم یاسا و ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکانە و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ڕێبەر ئاپۆ تەمەنی ٧٥ ساڵی تێپەڕاندووە و بە پێی پێوەر و یاسا نێودەوڵەتییەکان، کەسێک کە تەمەنی ٧٥ ساڵ تێپەڕێنێت، پێویستە لە زیندان دەربچن، بەڵام دەوڵەتی تورکیا هەموو یاساکان پێشێل دەکات و هێشتا سزای دیسپلینی بەسەر ڕێبەر ئاپۆدا دەسەپێنێت و بۆ ماوەی سێ مانگ ڕێگە بە هیچ کۆبوونەوەیەک لەگەڵ پارێزەر و بنەماڵەکە نادات، لە سایەی بیرکردنەوە و بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆدا، ژن سروشتی ڕاستەقینەی خۆی دەزانێت و ئێستا لەگەڵ ئەم ڕاستییەدا دەژی، ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت 'چارەسەری کێشەکانی ئێستام هەیە، دەتوانم بە ئارامی چارەسەرێک بدۆزمەوە'، بەڵام ئەم پەیامە بە پێی ئیگۆمانیک نییە دەوڵەتەکان چونکە لە ڕێگەی دەوڵەتی تورکەوە سزای بەسەردا دەسەپێنن، ڕێبەر ئاپۆ هێشتا لە زینداندا بۆ ئازادیمان تێدەکۆشێت، ئێمەش شوێنی دەکەوین و هەرگیز ڕادەستی داگیرکاری دەوڵەتی تورک و هێزەکانی نابین.