ئافەرین موهاجر نزیکەی دوو مانگە بە هۆکاری نادیار دەستبەسەر کراوە

بەپێی زانیارییەکان، هاووڵاتییەک بە ناوی ئافەرین موهاجر، کە مانگ و نیوێک پێش ئێستا بە هۆکاری نادیار لە فڕۆکەخانە ڕاگیرابوو، گواستراوەتەوە بۆ زیندانی ئێڤین و تا ئێستا هۆکاری دەستبەسەرکردنی بە فەرمی ڕانەگەیەندراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ڕۆژهەكڵاتی کوردستان و ئێران فشارەکانی دەوڵەت و دەسەڵاتی دادوەری لە دژی ژنان بەردەوامە. لەگەڵ نزیکبوونەوەی ٢٥ی تشرینی دووەم، لە کاتێکدا ژنان لە هەموو شوێنێکدا دەنگی خۆیان لە دژی هەموو جۆرەکانی توندوتیژی بەرز دەکەنەوە، ئێران لە ڕێگەی فشاری دادوەرییەوە هەوڵی سنووردارکردنی خەباتی ژنان دەدات.

 

هاووڵاتییەک بە ناوی ئافەرین موهاجر کە دانیشتووی تاران بوو، ڕۆژی ٢٩ی ئەیلوول  دەستبەسەر کراو بۆ زیندانی ئێڤین گواسترایەوە.

 

بە پێی هەواڵەکە، ئافەرین موهاجر دایکی چالاکوانێکی سیاسییە کە لە دەرەوەی وڵات دەژی، لە ٢٩ی ئەیلوول  لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئیمام خومەینی ڕاگیرابوو، ڕاگەیەندرا کە ئێستا لە بەشی ژنانی زیندانی ئێڤین ڕاگیراوە.

 

تا ئێستا هیچ زانیارییەکی فەرمی سەبارەت بە هۆکاری دەستگیرکردنی نەدراوە.